شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە تورکیە

نوچە نێت

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئیڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا (16)ـی تەمووز، بەمەبەستی هەموارکردنەوەی هەندێک یاسای دەستووری تورکیا بۆ سوود گەیاندن بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (halk) بڵاویکردەوە، هەوڵەکانی هاوپەیمانی ئەکپارتی و مەهەپە و دەم پارتی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لەدوای چەکدانانی پەکەکە بەردەوامە. شاندی ئیمراڵی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەریەک لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار بەر لە سەردانیان بۆ دورگەی ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ جاری حەوتەم، لە (16) تەمووز لە وەزارەتی داد لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە چەند پرسێکی پرۆسەکە کۆدەبنەوە.

هاوکات، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و وەزیری دادی تورکیا پێداچوونەوەیە بەهەندێک بڕگەی نێوە یاسای دەستووری تورکیا و  رێکارە یاساییەکانی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بەتایبەت دەم پارتی پێشنیاری کردووە گۆشەگیری و دۆخی نێو زیندانی ئیمراڵی باشتر بکرێت و رێگە بە بنەماڵە و پارێزەران بدرێت بەئاسانی چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت و زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێت و سزای لە سێدارەدانی هەندێک زیندانی هەڵبگیرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین