ئەحمەد شەرع: لە جەنگ ناترسین بەڵام پارێزگاریمان لە نیشتیمان هەڵبژارد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لەدواى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئەحمەد شەرع رایگەیاند، ئێمە لە جەنگ ناترسین، بەڵام پارێزگاریمان لە نیشتیمان هەڵبژارد و پاراستنى ناوچەکانى سوەیدامان بە گرووپە ناوخۆییەکانى ئەو ناوچەیە سپاردووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە  (17/تەممووز/ 2025) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا رایگەیاند، لەو کاتەى رژێمى پێشووى سووریا کەوتووە، ئیسرائیل هەوڵى تێکدانى سەقامگیرى و لێکهەڵوەشاندنەوەى گەلەکان دەدات، ئێمە سەروەرى بۆ سووریا دەگێڕینەوە بەرژەوەندى نیشتیمانى زاڵە بەسەرمان.

ئەحمەد شەرع سەبارەت بە هێرشەکانى ئیسرائیلیش گوتى، لەنێوان بژاردەى جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و دەرفەتدانین بە شێخەکانى دروز بۆ رێککەوتن گرووپە خۆجێیەکان ئاسایشى سوەیدا بپارێزن.

سەرۆکى سووریا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئێمە لە جەنگ ناترسین، بەڵام بەرژەوەندى جەماوەریمان بەسەر ئاڵۆزیدا هەڵبژاردووە، بژاردەى سەرەکى ئێمە پاراستنى یەکپارچەیى نیشتیمانە، حکومەتى سووریا بە هەموو دامەزراویەکانیەوە هەوڵى راگرتنى ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانى سوەیداى داوە، لە کۆنترۆڵکردنەوەى ئاسایش ئەو ناوچەیە سەرکەوتوو بوو.

سەرۆکى سووریا دەشڵێت، سوورییەکان مێژووێکى درێژیان هەیە، هەموو جۆرەکانى دابەشکاریی رەت دەکەنەوە، ئێمە رۆڵى ئەو وڵاتەین، تواناى زۆرمان بۆ تێپەڕاندنى هەوڵەکانى ئیسرائیل بۆ دابەشکاری هەیە، سووریا گۆڕەپانى تاقیکردنەوەى پیلانە دەرەکییەکان و چاوتێپڕینى ئەوانەى دیکە نییە، بونیادنانەوەى سووریاى نوێ داوامان لێدەکات لە دەورى وڵاتەکەمان کۆبینەوە.

دواى ئاڵۆزییەکانى سویدا سوپاى ئیسرائیل چەندین ناوچەى لە سووریا کردە ئامانج و راشیگەیاند دەستبەردارى دروزەکان نابین 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین