گۆڤارى نیوزویک: ئیسرائیل ئەحمەد شەرع بە ئامانج دەگرێت
نوچە نێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
گۆڤارى نیوزویکى ئەمەریکى لە راپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، کە لە چەند رۆژى رابردوو دیمەشقى کردە ئامانج، ئەوەش مەترسیدارترین قەیران ناودەبات کە رووبەڕووى ئەحمەد شەرع دەبێتەوە.
گۆڤارى نیوزویک ئاشکراى کردووە، ئەحمەد شەرع توانیویەتى سەرنجى دۆناڵد ترامپ بۆلاى خۆى رابکشێت، بەڵام ئیسرائیل دەیخاتە لیستى ئەوانەى بە ئامانجیان دەگرێت، گۆڤارەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئیسرائیل هەڵمەتێکى فراوانى دژ بەوانە دەستپێکردووە کە کە سوپاى وڵاتەکەى بە ئامانجیان دەگرێت، بەشێکى زۆرى باشوورى سووریاشى لەدواى رووخانى رژێمى ئەسەد داگیرکردووە.
لە بەشێکى دیکەى نووسینەکەى نیوزویک هاتووە، سەرەڕاى داواکانى شەرع یۆ رێگریى و کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان، بەڵام بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، سەرۆکى سووریا دەبێتە ئامانجێکى نوێ، لە ماوەى (21) مانگى رابردوو بەرەى مقاوەمە لەگەڵ ئیسرائیل لە ململانێ دابوون، ئەحمەد شەرعیش یەکێک بوو لە نەیارە سەرسەختەکانى ئەو بەرەیە.
رەزا مەنسوور، باڵیۆزى پێشووى ئیسرائیل و سەرۆکى جێبەجێکارى ئێستاى رێکخراوى (جوو و درووزەکان) بە گۆڤارەکەى رایگەیاندووە، لەم دواییە ئیسرائیل ئەوەى سەلماندووە، کە هەرکات هەست بەوە بکات سەرکردەیەکى دیاریکراوى وەک حەسەن نەسروڵڵا، یاخود سەرکردەکانى سوپاى ئێران یان سەرۆکى حەماس دەبێتە هەڕەشەیەکى روون بۆ ئاسایشى نەتەوەیى دژى دەست بە جووڵە دەکات، ئەوەش راستییەکە لە ماوەى دوو ساڵى رابردوو سەلمێندراوە.
گۆڤارى نیوزویک ئاماژە بەوەش دەکات مەنسوور و ژمارەیەک لە کەسایەتى دیارى درووزەکان داواى دەستوەردانى سەربازییان لە ئیسرائیل کردووە، کە بەهۆى هەندێک راپۆرت باسیان لە کوشتنى سەدان درووزى سوورى لەو چەند رۆژەى رابردوو لەسەر دەستى هۆزە عەرەبەکان کردووە، کە پێان وایە هێزە ئەمنییەکانى سووریا پاڵپشتیان دەکەن، کە ژمارەیەک میلیشیاى بیانی و ناوخۆیى چوونە پاڵ ئەو هێزانەى لە دژى درووزەکان شەڕ دەکەن.
سەوسەن ناتور حەسون، دیپلۆماتکار لە باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە ئەمەریکا رایگەیاند، ئێمە ئامادەین وەڵامى هەر ئازاردانێکى درووزەکان لەسەردەستى هێزەکانى حکومەتى سووریا بدەینەوە، هەرەها دەبێت سووریا بە تەواوى چەک لە سنوورەکان لەگەڵ ئیسرائیل داماڵدرێت، لەگەڵ کارکردن لەسەر بەرگرى لە بەها هاوبەشەکەمان و پارێزگارى لە کەمینەکان.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، پێویستە هەموو لایەک ئەوە بزان کە درووزەکانى سووریا نوێنەرایەتیەکى دیکەى فرەیى و فرەیى کەمینەکان لە ناوچەیەکى زۆرینە عەرەب.
لە بەرانبەردا ئەحمەد شەرع جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە پاراستنى درووزەکان لە پێشینەى حکومەتەکەیەتى ئیسرائیل بە راکێشانى سووریا بۆ جەنگ و دابەشکارى تۆمەتبار دەکات.
مەنسور لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، ناکرێت ئیسرائیل دەستبەردارى باشوورى سووریا بێت، تاوەکوو ببێت بە لبنان یاخود غەزە، ئێمە وانەیەکى بە ئازارمان لەو شوێنانە وەرگرتووە، ماوەیەکى زۆر چاوەڕوان بووين باجى زۆر گەورەمان دا، بۆیە رایگشتى ئیسرائیل ئەوەیە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ رێگرى لە دووبارەبوونەوەى سیناریۆى هێرشى حەماس لە حەوتى ئۆکتۆبەرى (2023).
ئەو ستراتیژیەتەى ئیسرائیل بریتییە لە سەپاندنى ناوچەیەکى ئارام لە رێگەى باشووری سووریا، لە دیمەشقەوە بۆ بەرزایەکانى جۆلان کە سویداشى لەگەڵ دابێت، ئەوەش پێنجشەممە سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل جەختى لەسەر کردەوە.
مەنسوور دەڵێت، ئەگەر شەرع پابەند نەبێت بە پاراستنى مافى درووزەکان لە باشوور، ئەوا رووبەڕووى ناوچەیەکى حکومى زاتى هاوشێوەى هێزە کوردییەکان دەبێتەوە، کە لە جەنگى یەکەمى ناوخۆیى سووریا بە پاڵپشتى ئەمەریکا درووستیان کردووە.
دەربارەى هەڵوێستى ئیسرائیلیش گوتى، تەلئەبیب بۆ بەدیهێنانى سەقامگیرى لە رێگەى پێدانى حکومێکى خۆجێى هاوکارى درووزەکان دەکات، ئەوەش بە بۆچوونى من بۆ هەموولایەک سوودبەخشە، بۆ ئیسرائیل و درووزەکان سوودى دەبێت، ئەگەر حکومەت لە دیمەشق لە بایەخى یەکخستنى وڵات تێنەگات، ئەوە باجى سیاسەتەکەى دەبێت.
دەربارەى هەڵوێستى ئیدارەى ترەمپ، گۆڤارەکە دەڵێت، هەڵوێستى ئیدارەى ترەمپ دیارە، کە رێگەى لە هێرشەکانى ئیسرائیل گرت، پاشان ئەمەریکا بەرگرى لە پاراستن و یەکپارچەیى خاکى سووریا دەکات، پەیامێکە رۆڵى کۆشکى سپى لە دانووستاندن لەسەر رێککەوتنى ئێستاى یەکخستنى هێزەکانى سووریاى دیموکرات لەگەڵ حکومەتى ناوەندى بەهێز کردووە، ئەوەش لە کاتێدایە ترەمپ تا ئێستا لە ناتەنیاهۆ نزیکە، پەیوەندى بەهێزشى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا هەیە، کە دەگوترێت هۆکارى سەرەکى بووە لە قەناعەتپێهانى ترەمپ بۆ هەڵگرتنى سزاکانى سەر سووریا لە مانگى رابردوو.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى وڵاتەکەى رەخنەى توندى لەو هەوڵانە گرت کە بۆ دابەشکردنى سووریا دەدرێت و گوتى، ئێمە لە رابردوو رازى نەبووین سووریا دابەش بکرێت، لە داهاتووش ئەمرۆ یان سبەى رازى نابین، ئەوانەشى دەیانەوێت رێڕەوێک لەنێوان باشوور و باکوورى سووریا لەسەر حیسابى یەکپارچەیى خاکى سووریا بکەنەوە، هەرگیز ئامانجەکانیان نایەتەدى.
ئێمە بە هەماهەنگى لەگەڵ خوشک و براکانمان لە سووریا رێگە نادەین، ئەوانەشى لەگەڵ ئیسرائیل لەو کێشانە گلاون، زوو یان درەنگ درک بەوە دەکەن کە هەڵسەنگاندنەکەیان هەڵەبووە.
سەرچاوە: رۆژنامەى شەرقولئەوسەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment