تورکیا بەشێك لە بڕیارەكانی لوتكەی كۆلۆمبیا لە دژی ئیسرائیل واژۆ ناكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (19/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەنووس زەینەب گورجانلی ئاشکرای دەکات، تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی بەڕەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە كردووە، كە نوێنەری (30) وڵات تێیدا بەشدار بوون، بەڵام لە چوارچێوەی بەرنامەی کارەکان لە دژی ئیسرائیل شەش خاڵی لە بڕیارەكانی کۆبوونەوەکە واژۆنەکردووە.
کۆبوونەوەکە لە (16-15)ـی تەمووز لە کۆلۆمبیا بەڕێوەچوو، زیاتر لە (12) وڵات کۆی گشتی بڕیارەکانیان واژۆکرد، کە بریتی بوون لە وڵاتانی بۆلیڤیا، کۆڵومبیا، عێراق، کوبا، ئەندەنوسیا، لیبیا، مالیزیا، نامیبیا، نیگاراگوا، عومان، سانت، ڤینسێنت، گرێنادین و ئەفریقیای باشور لە ڕێگەی بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرشەکانی سەر غەززەیان سەرکۆنە کرد.
سەبارەت بەو بابەتە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو هەواڵانە بێ بنەما و دوور لە زانیاری دروست و رایگەیاند، "ئەوانەی شارەزاییان لەم بابەتانە هەیە ئەو بەیاننامە هاوبەشە نێودەوڵەتیانەی بڵاودەکرێتەوە دەکرێت تا (20)ـی تەمووز بەشداری لە بەیاننامەکە بکەین و تاوەکو ئێستاش تەنیا ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاندووە."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو خاڵانەی لە بەیاننامەکە هاتووە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری دامەزراوەکانی تورکیا هەیە، بەپێی پابەندبوونە یاسا نێودەوڵەتییەکانی تورکیا. هەربۆیەش پێوستە دامەزراوەکان بەر لە بەشداریکردن لە بەیاننامەکە ئامادەکارییەکان تەواو بکەن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment