دەوڵەت باخچەلی: پێوستە یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆک کۆماری تورکیا كورد بێت تورکیە

نوچە نێت

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی ناسیۆنالیستی مەهەپە ڕایگەیاند، "سەرۆک کۆماری تورکیا دوو جێگری هەبێ، یەکێکیان کورد و ئەوەی دیکەیان عەلەوی بێت." ڕۆژنامەنوسێکی تورکیاش دەڵێت، "پێموایە ئەو پێشنیازەی باخچەلی لەپێناو بەهێزکردنی برایەتییە و نەتەوەییە لەنێو تورکیا."

ئەمرۆ یەکشەممە (20/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، ئیسماعیل سایماز ڕۆژنامەنووس لە بەرنامەیەکدا ئاشکرای دەکات باخچەلی چەند مانگێک لەمەوبەر لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتەکەی ئاماژەی بەوەکردووە کە دەبێت لەمەوبەدوا دەبێت کورد و عەلەوییەکان بەشداری حکوومەت بکەن.

هاوکات، دەوڵەت باخچەلی لە (22)ـی تشرینی دووەمی (2024)، لە پەرلەمانی تورکیا تەوقەی لەگەڵ ئەندامانی دەم پارتی کرد و پێشنیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا کرد. هەروەها ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت، هەر لەو کۆبوونەوە سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەدا، "پێویستە لە داهاتوو سەرۆک کۆماری تورکیا دوو جێگری هەبێت یەکێکیان کوردبێت و ئەوەی دیکەیان عەلەوی بێت."

ئەو لێدوانەی سەرۆکی مەهەپە کارانەوەی جیاوازی لەنێو تورکیا بۆ کرا، زۆرێکیش پێیان وایە تەنیا فریودانی خەڵکە، چونکە لەکاتێکدا سەدان کێشەی کورد و عەلەوییەکان لە تورکیا هەیە چارەسەر نەکراوە بۆچی باخچەلی ئەو پێشنیارە دەکات.

هەروەها هەفتەی رابردوو، دەوڵەت باخچەلی لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە پرسیاریان ئاراستە کرد بەڵام ئەو لە وەڵامدا گوتی، من کەرولالم. ئەمەش بووە جێگەی سەرنج، زۆرێک پێیان وایە ئەو هیچی بەدەستەوە وەنییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین