ئەردۆغان رێككەوتنی هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی توركیاوە كۆتایی پێدەهێنێت ئابووری جیهان

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا واژۆ لەسەر كۆتاییهێنان بە رێككەوتنی هێڵی نەوتی نێوان ئەنقەرە و بەغدا دەكات، كە لە ساڵی (1973) لەنێوان هەردوو وڵات واژۆكراوە.

ئەمرۆ دووشەممە (21/ تەمووز/2021) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی كردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆی لەسەر كۆتاییهێنان بە رێككەوتنی نێوان توركیا و عێراق كرد، كە ماوەی (52) ساڵە ئەو بەردەوامە، بە دیارترین لێتێگەیشتنی ئابووری نێوان هەردوو وڵات دادەندرێت.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی كە لە ژمارە (10113) رۆژنامەی فەرمی توركیا بە واژۆی خودی سەرۆك كۆماری توركیا بڵاوكراوەتەوە، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە لە (2026/7/26) كۆتایی دێت، بەوەش هەموو پڕۆتۆكۆڵ و بەڵگەنامەكانی پەیوەست بەو رێككەوتنە مێژووییە كۆتاییان دێت. 

ئەو رێككەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1973) كە بۆ یەكەمجار لە نێوان هەردوو وڵات بۆ رەوانەكردنی نەوتی خام لە عێراقەوە بۆ بەندەری جیهانی توركی واژۆ كرا، لە ماوەی ئەو چەند ساڵە چەند جارێك رێككەوتنەكەیان هەمواركردۆتەوە، دواین جار لە هەمواری (2015) بۆ ماوەی (15) درێژكرایەوە، ساڵێكیشیان وەك زیادە دانا، رێككەوتنەكە لە هەفتەی داهاتوو كۆتایی دیت، ئەو ماوەیەی درێژیشكراوەتەوە دەكەوێتە ساڵی داهاتوو.

كۆتاییهێنان بەو رێككەوتنە گۆڕانكارییەكی ستراتیژیی لە پیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا درووست دەكات، ئەگەر هەیە دەرگای گفتوگۆی نوێ سەبارەت بە داهاتووی هەناردەی نەوت و ژێرخانی وزە لەنێوان هەردوو وڵات بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین