هاوسەرۆکی دەم پارتی: بۆچی سەرۆک کۆماری تورکیا کورد نەبێت؟ تورکیە

نوچە نێت

باخچەلی لە پێشانیازێکی نوێیدا دەڵێت، "پێویستە سەرۆک کۆماری تورکیا دوو جێگری هەبێت یەکێکیان کورد بێت و ئەوەی دیکەیان عەلەوی بێت"، تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، "ئەی بۆچی سەرۆک کۆماری تورکیا کورد نەبێت؟".

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی ناسیۆنالیستی مەهەپە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لەلایەن پارتە سیاسیەکانی تورکیا. سەبارەت بەوبابەتە تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) گوتی، "ئەی بۆچی نابێت سەرۆک کۆماری تورکیا کورد بێت؟"

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاشیگەیاند، "بەدڵنیاییەوە پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەکانی تورکیا نوێنەری تایبەتی خۆیان هەبێت لە بەڕێوەبردنی وڵات، لەئێستادا سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو نازانم چۆن دەبێت و هیچ زانیارییەکمان نییە لەبارەی ئەوەی ئەندامانی ئێمە کاندید دەکرێن بۆ جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا یان نا."

لەدوای کاردانەوە جیاوازەکانی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا، دوێنێ دەوڵەت باخچەلی وەڵامی رەخنەکانی سەبارەت بە پێشنیازەکەی دایەوە و لە ڕاگەیێندراوێکی نووسراودا گوتی، "پێشنیازەکەمیان شێواندوووە، لەکاتێکدا پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا قۆناغ بە قۆناغ بەرەوپێشەوە دەچێت،  ئەو ڕق و کینەی هەیە بەرامبەر کینەی نەتەوەیی و تایفی تورکیا بێزار و ماندوو دەکات. زیانی زۆر لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەگەلەکەمان دەگەیێنت. بۆ ناکرێت یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆک کۆمار کورد بێت یان عەلەوی بێت. کوردەکان و عەلەوییەکانیش یەکێکن لە ئێمە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین