میدیاکانی ئیسرائیل: بەهێزبوونی تورکیا هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل و یۆنان تورکیە

نوچە نێت

لەدوای ئەوەی تورکیا بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی فرۆکەی جەنگی یورۆفایتەری ئەلمانیا، میدیاکانی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێن، "بەهێزبوونی تورکیا لە ڕووی سەربازییەوە ‌هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئیسرائیل و یۆنان، ئەم هەنگاوەی تورکیا هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە دەگورێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەی (ماریڤ)ـی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا باس لە بەهێزبوونی هێزی سەربازی تورکیا دەکات و رایگەیاندووە کە تورکیا نزیکە لە بەدەستهێنانی فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەر ئایفۆن لە ئەڵمانیا، ئەو ڕۆژنامەیە ئەم هەنگاوەی تورکیا بە نائارامی بۆ دەسەڵاتی خۆیان لە ناوچەکە ناودەبات.

هەروەها ئەو رۆژنامەیە لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنجی خستۆتە سەر ئەوەی کە ئەنقەرە دەیەوێت سەروەری ئاسمانی ناوچەکە بەدەستبهێنێت و هاوسەنگی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بگۆرێت. 

دەشڵێت، ئەنقەرە لەم رێگەوە تەنیا پەیامێکی تەکنیکی نادات بەڵکو پەیامێکی جیۆپۆلەتیکیشی لەپاڵە بە وڵاتانی ناوچەکە دەگەیێنێت و دەیەوێت هاوسەنگی هێزی ناوچەکە بگۆرێت، هەروەها بەدەستهێنانی کەشتی جەنگی یۆرۆفایتەر مەترسی بۆ سەر پەیوەندییە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و یۆنان لە دەریای ناوەڕاست دروست دەکات. 

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، تورکیا لەو کاتەی لەلایەن ئەمەریکا وە سزای دوورخستنەوەی دانوستاندنەکانی بۆ بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 16) بەسەر سەپێندراوە، پێداگیرە لە دامەزراندنی هاوسەنگێکی نوێ لە ناوچەکە و ئەم هەنگاوەش تارادەیەک مەترسی بۆ سەر هاوپەیمانییە ڕۆژئاواییەکان دروست کردووە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، تورکیا لە قۆناغی کۆتاییە بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکەی جەنگی ئیرۆفایتەر لە ئەلمانیا، بەریتانیا و ئیتالیاش پاڵپشتی دەکەن. ئەنقەرەش هەرچەندە  ترسی لەوەهەیە ئەو رێککەوتنە ببێتە هۆی دواخستنی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی گەرانەوەیان بۆ بەرنامەکانی فڕۆکەی (ئێف 16) لەگەڵ ئەمەریکا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین