رووداوەكانی سوەیدا ئەمەریكا و سووریا و ئیسرائیل کۆدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان ئەمەریکا، سووریا و ئیسرائیل بەڕێوەبچێت بۆ چارەسەركردنی كێشە و پێشهاتەکانی سووریا، بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی سوەیدا و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (عەرەبیە) بڵاویکردەوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکات لە نێوان ئیسرائیل و سووریا، ئامانج لە کۆبوونەوەكە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر ڕێککەوتنێکی ئەمنی بۆ هەماهەنگی نێوان دیمەشق و تەلئەڤیڤ لە سووریا.

بە گوێرەی سەرچاوەکان ئامانجی باراک بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییە لەنێوان سووریا و ئیسرائیل پاش هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوەیدا لە هەفتەی ڕابردوودا و هێرشەکانی دواتر بۆ سەر دیمەشق.

ئەگەرچی ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە بەردەوامییان هەیە، بەڵام پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا کە گەورەترین ناوەندی پێکهاتەی ئایینی درووزەکانە و ژمارەیان بە نزیکەی (700) هەزار کەس دەخەمڵێندرێت، بووەتە گۆڕەپانی توندوتیژی بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ژمارەی کوژراوانی ئەم توندوتیژیانە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل بەچڕی هێرشی کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە باشووری ئەو وڵاتە و داوای لە هێزە ئەمنییەكان کرد دەستبەجێ ناوچەکە جێبهێڵن. جەختیشی کردەوە کە ئەم هەڵوێستەیان بۆ پاراستنی درووزەکانە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین