ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەكی غەزە ئاگربەست رادەگەێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

سوپای ئیسرائیل راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، بە شێوەیەكی كاتی لە چەند ناوچەیەكی كەرتی غەزە بە مەبەستی مرۆیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان رادەگرین.

ئەمرۆ یەكشەممە (27/ تەموو/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، لە چەند ناوچەیە هێرشە سەربازییەكان رادەگرین، لە هەمان كاتدا بەردەوام دەبین لە هەموو ناوچەكانی دیكەی غەزە بۆ روبەڕووبوونەوەیی چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە، سوپای ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئامانج لەو بڕیارە وەڵامدانەوەیە بۆ باشكردنی دۆخی مرۆیی لە كەرتی غەزە لە چەند ناوچەیەكی دیاری كراو.

سەبارەت ماوەكەش سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوەكەی ئاماژە بەوە دەكات، ئاگربەست لە كاتژمێر (10) دەی بەیانی تاوەكوو (8)ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، ئاگربەست لە ناوچەی مواسی و دێر بلح و شاری غەزە دەبێت، سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، هێرشەكان جگە لەو ناوچانە بەردەوام دەبیت، سوپای ئیسرائیل داواشی كردووە نەگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی بە رەنگی سوور لە سەر نەخشە دیاری كراوە، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی خۆیانە.

لە چەند رۆژی رابردوو فشارێكی زۆری دیپلۆماسی كرایە سەر ئیسرائیل لە مەبەستی رێگەدان بە چوونە ناوەوەی خواردن و پێداویستی مرۆیی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین