راوێژكاری خامنەیی: رێڕەوی زەنگزور هێڵی سوورە ئێران

نوچه‌ نێت

راوێژكاری كاروباری سیاسەتی دەرەوەی عەلی خامنەئی، رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، رێڕەوی زەنگزور پڕۆژەی ئەمەریكیە بۆ فشارخستنە سەر ئێران و رووسیا، ئەوەش بە هێڵی سوور دەزانین.

ئەمرۆ یەكشەممە (27/ تەمووز/2025) ماڵپەڕی (تەسنیم) بڵاوی كردەوە، عەلی ئەكبەر ولایەتی راوێژكاری خامنئەیی بۆ كاروباری سیاسەتی دەرەوە بە بۆنەی رێزلێنان لە شێخ سەفیەدینی ئەردەبیلی لە پەیامێكدا دا سەبارەت بە كۆماری ئازەربایجان و رێڕەوی زەنگزور بڵاوكردەوە، كە تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئیسرائیل و ئەمەریكا نیگەرانن لەو هاوپەیمانییە مێژوویی و كلتوورییە قووڵەی ئێران

ویلایەتی لە بەشكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتە و دەڵێت، بۆیە بە بەردەوامیی هەوڵی لاوازكردنی بنەماكانی ئەو ناسنامە نیشتیمانییە دەدەن، لەو چوارچێوە برەو بە پڕۆژەكانی وەك زەنگزور دەدەن، كە پەردەیەكە بۆ پڕۆژە جیۆسیاسییە گەورەكانیان، ئامانجی سەرەكیان لاوازكردنی بەرەی مقاوەمە و بڕیی پەیوەندییەكانی ئێرانە بە قەوقاز و دەورەدانی وشكانی ئێران و رووسیایە لە باشووری ئەو ناوچەیە.

رێڕەوی زەنگزو بە یەكێك لە رێڕەوە ستراتژیەكان دادەندرێت، درێژیەكەی چل كیۆمەترە توركیا و ئازەربایجان پێكەوە دەبەستێتەوە، بەوەش كاریگەری لەسەر سنووری نێوان ئەرمینیا و ئێران درووست دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین