ترەمپ: داوا دەکەم رووسیا کۆتایی بە جەنگى ئۆکراینا بهێنێت
نوچە نێت
ئەمرۆ دووشەممە (28/ تەمووز/2025) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، ترەمپ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، چەندین جار لەگەڵ پووتین گفتوگۆمان کردوووە، ئێمە زۆرباش لێتێگەدەگەیشتن، بەڵام چوار یا پێنج جاریش موناقەشەمان کردووە، ئێستاش بەرانبەر پووتین هەست بە بێهیوایى گەورە دەکەم.
سەبارەت بەو بێهیوایەى ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، پوتین رایگەیاندووە، سەرەڕاى بەردەوامى دانوستاندنەکان سەبارەت بە ئاگربەست، بەڵام بەردەوام دەبین لەسەر هێرشکردنە سەر خاکى ئۆکراینایە.
سەبارەت بە رێکارى تازەش دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەمڕۆ دووشەممەوە بۆ ماوەى (10 بۆ 12) رۆژ مۆڵەت بە رووسیا دەکەن بۆ کۆتاییهێنان راگرتنى جەنگ لە ئۆکراینا، هەرچەند چاوەڕوانى هیچ سوودى نییە.
سەرۆکى ئەمەریکا سەبارەت بە دەستپێکى ئەو مۆڵەتە تازە دەڵێت، ئەو مۆڵەتە ئەمشەو یاخود سبەى سێشەممە دەست پێدەکات، کە پێویستە جەنگى رووسیا لە رێگەى رێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا بووەستێت.
سەبارەت بە رێکارى تازەش لە ئەگەرى رانەگرتنى جەنگ، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەى سەپاندنى سزاى نوێ بەسەر رووسیا دەکات.
لە (2025/7/14) ترەمپ ماوەى (50) رۆژى مۆڵەت بە رووسیا دا بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا، لەگەڵ ئەگەرى رێکنەکەوتن باجى گومرگى لە (100%) بەسەر کاڵا رووسییەکان دەسەپێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment