جەهەپە بۆ بەشداریکردنی لە کۆمسیۆنی چارەسەری ئاشتی دوو مەرجی هەیە تورکیە

نوچە نێت

ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی جەهەپە سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بۆ پرسی چارەسەری ئاشتی رایگەیاند، "پێویستە ئەندامانی کۆمسیۆن بە یەکسانی دابەش بکرێت و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری لەسەر بدرێت." دەشڵێت، "لەداهاتوو بیانووی تیرۆر ناهێڵێت، بەم هۆیەشەوە تۆمەتی تیرۆر بۆ هیچ کەسێک هەڵنابەسترێ و نایخەنە زیندانەکان."

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی گشتی جەهەپە بۆ بەشداریکردنیان لە کۆمسیۆنی تورکیا کە مەهەپە و ئەکپارتی بە پرۆسەی چارەسەری تورکیایەکی دوور لە تیرۆر ناوی دەبات، مەرجەکانی پارتەکەی راگەیاند و دەڵێت، "لێرەدا ئەکپارتی و مەهەپە ئەگەر بیانەوێت ویستەکانی خۆیان لە کۆمسیۆن دەنگی لەسەر بدرێت دوور لە بابەتی پرسی چارەسەری ئاشتی ئەو کات چ پێویستێکیان بە ئێمەیە؟ ئەگەر هاتوو تەنیا باس لە بڕیارەکانی پەیوەست بە پرسەکە بدرێت لە کۆبوونەوەکە ئەو کات ئێمە بەشداری کۆمسیۆن دەبین. هەروەها پێویستە ئەندامانی لیژنەکە بەیەکسانیش دابەش بکرێت، ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان پێشکەشی ئێمەی کردووە هیچ یەکسانیەک لە دابەشکردنی ئەندامان نییە."

سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان هەر لەسەرەتاوە پشتیوانی چارەسەری پرسی کورد دەکەن و دەشڵێت، "چەندین ساڵە داوای چارەسەری پرسی کورد دەکەین، شوێنی چارەسەری ئەو پرسەش لە پەرلەمانە و پێویستە لە چوارچێوەی دیموکرسیش دەست بە چارەسەری ئەو پرسە بکرێت."

ئۆزەل ئاماژەی بەوەشکرد، کە دامەزراندنی کۆمسیۆن ڕۆڵێکی گرینگ بۆ پرۆسەکە دەبینیێت و کۆتایی بە شەڕی چەند ساڵەی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە دەهێنێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە، "لەداهاتوو بیانووی تیرۆر ناهێڵێت، بەم هۆیەشەوە تۆمەتی تیرۆر بۆ هیچ کەسێک هەڵنابەسترێ و نایخەنە زیندانەکان."

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (25)ـی تەمووزی (2025)، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا کرد بۆ دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەی کۆمسیۆن بۆ چارەسەری پرۆسەری ئاشتی لە تورکیا، کۆی گشتی ئەندامانیش پێکهاتووە لە (51) کەس. هەروەها تاوەکو ئێستا تەنیا مەهەپە و دەم پارتی ناوی ئەندامانیان دیاری کردووە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین