عێراق پێشوازی لە پێشنیاری ترەمپ دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

عێراق پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین دەردەبڕێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایدەگەیێنێت، "داوای پاراستنی فەلەستینییەکان دەکەین".

ڕۆژی چوارشەممە (2025/10/1) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیاری ترەمپ سەبارەت بە غەززە و کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان دەردەبڕیت، داوای پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل دەکات.

ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، "پلانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەموو ئەو ناخۆشی و ئاڵەنگارییانەی بەسەر فەڵەستینییەکاندا هاتووە، بە مەرجێک گەرەنتی سەلامەتی و پاراستنی هاووڵاتیانی لەگەڵدا بێت و بە هیچ جۆرێک و لە هیچ حاڵەتێکدا ئاوارەبوون و پەنابەری لێنەکەوێتەوە چونکە نابێت هاووڵاتیان لەوە زیاتر ئازار بچێژن".

سەرۆکی ئەمەریکا پلانێکی (21) خاڵی پێشنیار کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین، ترەمپ دەڵێت، "پلانەکە ڕێنیشاندەرێک دەبێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، گەڕاندنەوەی ژیان بۆ غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان و تەنیا چەند ڕۆژێک مۆڵەتی داوە بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیارەکە لەلایەن حەماسەوە کە بە نێوەندگیری قەتەر پێشنیارەکە بۆ چەکدارانی حەماس نێردراوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین