رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی مەترسیەكانی چوونی قەتەر و توركیا بۆ غەزە ئاشكرا دەكات
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی ئیسرائیل تودەی لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر مەترسیەكانی بەشداری قەتەر و توركیا لە بەڕێوەبردنی كەرتی غەزە، بۆ ئەوەش پێشنیار دەكات، دەسەڵاتی فەڵەستینی ئیدارەی كەرتی غەزە بگرێتە ئەستۆ.
ئەو رێككەوتنەكەی ئەمەریكا بۆ واژۆكردن دایان نا رێككەوتنی چوارچێوەیی بوو، سنوورەكانی ئەو بازنە گشتییەی فراوان كرد، بەشێك لە خاڵەكان بە ناڕوونی مانەوە، بۆ ئەوەی هەموو لایەك تێیدا براوە و زیانمەند بن، بزووتنەوەی حەماس تێگەیشت كە ئەو رفێندراوە زیندوانەی نەگەڕاینەوە بوونەتە بار بەسەریانەوە، بۆیە پێویست بوو لەسەر ئازادیان بكات، ئیسرائیلیش دەیویست ئەو رفێندراوانە بە زیندوویی گەڕێنەوە، بۆیە سازشی لەسەر هەندێك لەو دەستەواژانەی پەیوەست بە گێڕانەوەی تەرمی مردووەكان كرد، بەو جۆرە ئیسرائیل هەموو رفێندراوە زیندووەكانی وەرگرتەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە تەرمەكانە، كە گێڕانەوەیان ئاڵۆزە.
لەگەڵ كشانەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ هێڵی زەرد، نزیكەی لە 50% خاكی غەزە و پەیوەندی هەرێمی بەبێ پچڕان بۆ گەڕایەوە، لە رەفحەوە تا بیت حانوون، كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی غەزەین، بەو جۆرە سەروەری كەرتی غەزە گەڕایەوە دەستی حەماس.
ئیسرائیل دەسەڵاتی بەسەر لە 50%ی ئەو ناوچانە هەیە كە زۆریەی هییچ كەسێكیی تێدا نییە، ئەوە لە بنەڕەتدا دەستكەوتێكی سیاسی ئیسرائیلییە، كە رێگە بۆ مانەوەی سیموتریچ و بن گەڤیر لە حكومەتی ئیسرائیل خۆش دەكات، سەبارەت بە بزووتنەوەی حەماسیش كە دەسەڵاتی بەسەر زۆرینەی دانیشتوانی كەرتی غەزە هەیە، پێویستی بە كاتە بۆ ئەوەی سەروەری خۆی تێدا بسەپێنێت و توانا سەربازییەكانی خۆی و رژێخانی بۆ تیرۆر رێك بخاتەوە، هەموو ئەوەش بە پشبەستن بەو رێككەوتنەی بە پاڵپشتی ئەمەریكا و قەتەر و توركیا واژۆكراوە.
ئامادەنەبوونێكی ناڕوون
لە لووتكەی وڵاتان لە شەرم شێخ، كە لە بنەڕەتەوە لووتكەی راگەیاندن بوو، بە روونی ئامادەنەبوونی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنهشینی سعوودیە و محەمەد بن زاید، سەرۆكی ئیمارات دیار بوو، ئەو ئامادە نەبوونە راگەیاندنی نیەتێك بوو كە هەوڵ دەدات بەبێ پاڵپشتی دارایی سعوودیە و ئیمارات كاتێك حەماس باڵا دەست بێت و توركیا و قەتەر پاڵپشتی بكەن، ئاوەدانكردنەوەی غەززە بێ دارایی سعوودیە و ئیمارات كارێكی نەكردەیە، گەیاندنی گشتی لە كۆتاییدا كۆنگرەكە بەرجەستەبوون هەوڵی زیاتر بوو بۆ وەرگرتنەوەی هەموو تەرمەكان و داماڵینی چەك لە حەماس و پاكردنەوەی كەرتی غەزە و گواستنەوەی دەسەڵات بە لایەنێكی قبووڵكراو، بەڵام ئەوە روون نییە، كە لە داهاتوو چۆن دەبێت.
ئێستا ئەوە روون دەبێتەوە دوو ناوچەی سەربازیی درووست بوو: بنكەی بەرەی توركی قەتەری كە پاڵپشتی حەماس دەكەن و خواستی مانەوەی ئەو هێزەیان لە كەرتی غەزە وەك خاوەن سەروەری هەیە.
بەرەی دووەم كە سعوودیە و ئیمارات هەوڵ دەدەن دەسەڵات بۆ بگوازنەوە بۆ دەسەڵاتی فەڵەستینی، كە هەوڵەكانیان بە چارەسەری دوو دەوڵەتییە.ئەو هەوڵەی ئەمەریكا بۆ درووستكردنی هێزێكی فرەرەگەز كە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی و فەڵەستینی پێك بێت، لە واقیعدا دەسەڵاتی فەڵەستینییە لە پێناو داماڵینی چەك لە حەماس و گواستنەوەی دەسەڵات بۆ حكومێكی تەكنۆكرات، بەڵام ئەو چارەسەرەش لە سایەی دژایەتی ئیسرائیل نا واقیعییە.
حەز بكەین و یان حەز نەكەین تاكە چارەسەر ئەوەیە گواستنەوەی دەسەڵاتی غەزەیە بۆ حكومەتێك كە لە فەرمانبەرانی فەڵەستینی پێكهاتبێت، بە واتایەكی دیكە ئەوە حكومەتی دەسەڵاتی فەلەستینیە ئەگەر لە قۆناغی سەرەتاش بەو جۆرە نەبێت. بزووتنەوەی حەماس بۆ چەسپاندنی دەسەڵات خۆی ئەو قۆناغە دەقۆزێتەوە، بۆ ئەوەی هێزە سەربازییەكانی رێكبخاتەوە، بۆ كاتی دانووستاندنەكانی قۆناغی دووەم، كە لە پێگەی هێزەوە خواستەكانی بسەپێنێت و كۆنتڕۆڵی ئەمنی پشت پەردەوە وەك نموونەی حزبوڵڵا لە لوبنان.
ئیسرائیل پابەندكراوە بەوەی سوور بێت لەسەر جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی ئەو رێككەوتنە، كە گێرانەوەی هەموو تەرمەكانی لەخۆی گرتووە، ئەوەش پێش دەسپێكردنی قۆناغی داهاتووی ئەو رێككەوتنەیە، ئیسرائیل ناتوانێت دژ بە دەسەڵاتی تەكنۆكراتی فەڵەستینی بوەسەتێتەوە، لەوانەشە باشترین كارێك بێت لەو قۆناغە كە رێگە لە هەموو جۆرە فۆڕمێكی دەسەڵاتی نێودەوڵەتی بكات، كە توركیا و قەتەری لەخۆی گرتبێت، تەنانەت ئەگەر باجەكەی بۆ ئیسرائیل چوونی دەسەڵاتی فەڵەستینی بێت بۆ غەزە.
لەو رێگەیەوە ئیسرائیل دەتوانێت كۆپی نموونەی ئەمنی لە بەشی غەزە و بەردەوام بێت لە هێرشەكانی بۆ سەر حەماس، تەنانەت لەدوای جێبەجێكردنی فۆناغی دووەمیش، ئەو هەنگاوە مەترسی گەورەی لەخۆی هەڵگرتووە، ئەویش بە ئاراستەی چارەسەركردنی دوو وڵاتە، كە ئیسرائیل ئەو چارەسەرەی ناوێت، پێویستە بە پاڵپشتی ئەمەریكی، ئەو هەنگاوە سیاسییانە كۆتایی پێبهێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment