عێراق كاروانێكی دیكەی هاوڵاتییانی لە كەمپی هۆڵ دەگەڕێنێتەوە
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (سێی ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) ڕایگەیاند، قاسم عەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، "ژمارەی ئاوارە گەڕێندراوەکانی کەمپی هۆڵ بە بەردەوامی لە زیادبووندایە و تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی عێراق لەو كەمپە دێت".
لە (2021) عێراق (28) ئۆپراسیۆنی گەڕاندنەوەی لە کەمپی ئەل هۆڵەوە ئەنجامداوە، تەنها لە (2025)، (11) ئۆپراسیۆن ئەنجامدراوە. لە دوایین هەنگاودا، (233) خێزان کە (812) هاووڵاتین گەڕێندراونەتەوە. لە مانگی نیسانیش (865) هاووڵاتی و (935) هاووڵاتی لە مانگی حوزەیران گەڕێندراونەتەوە.
بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان، کۆی گشتی ئاوارە گەڕاوەکان تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە (15) هەزار هاووڵاتی. لەو ژمارەیە، (10) هەزار هاووڵاتی تێکەڵ بە کۆمەڵگەکانیان کراونەتەوە و (5) هەزار هاووڵاتیش هێشتا لە کەمپی ئەلجەدان لە نزیک موسڵ.
جێگەی ئاماژە پێدانە، کەمپی هۆڵ دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، نزیکەی (40) هەزار بۆ (50) هەزار هاووڵاتی تێدا نیشتەجێیە کە زۆربەیان ئاوارەی سووریا و عێراقین و پەیوەندییان بە خێزانەکانی داعشەوە هەیە، هۆشداری ئەمنی بەردەوامە لە پێناو زیاتر نەبوونی بوونی تووندوتیژی لە کەمپەکەدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment