سەڵاحەدین دەمیرتاش: هیواخوازم لاپەرەیەکی نوێ لە تورکیا بکرێتەوە
نوچە نێت
ئامادەکردنى: دنیا ئەحمەد
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانی ئەدیرنە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە پەیامێکدا دەڵێت، "ئەمڕۆژانە پڕن لە ئازادی، دەمانەوێت بناغەیەکی زۆر بەهێزتر بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بەیەکەوە لەپێناو میللەتەکەمان دروست بکەین."
ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری دەم پارتی لە سەردانێکیدا بۆ زیندانی ئەدیرنە لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کۆدەبێتەوە، ئەو پەرلەمانتارە لە لاپەرەی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی دەمیرتاش بڵاودەکاتەوە رایگەیاندووە، "بۆ هەموو لایەک، بێ کۆڵنەدان بەردەوام دەبین لە خەباتمان بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی و ئاشتی."
دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا بۆ داهاتووی تورکیا هیوایەک دەخوازێت و دەڵێت، "هیواخوازین لەگەڵ دەستپێکردنی ئاشتی لە تورکیا بە دامەزراندنی کۆمسیۆنێک لە پێناو چارەسەری پرۆسەی ئاشتی، لاپەرەیەکی نوێ لە تورکیا بکرێتەوە."
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمڕۆژانە پڕن لە ئازادی، دەمانەوێت بناغەیەکی زۆر بەهێزتر بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بەیەکەوە لەپێناو میللەتەکەمان دروست بکەین."
پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە ئازادکردنی دەمیرتاش دەڵێت ئەو پێی راگەیاندووە، "تەنیا با ئاشتی بەدیبێ، ئازادکردنی من گرینگ نییە. دڵنیام من ڕۆژێک ئازاد دەبم."
جێگەی ئاماژە پێدانە، دەمیرتاش لە ساڵی (2016)ەوە لە زیندانی ئەدیرنە دەستگیرکراوە، هەرچەندە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا پێشنیاری ئازادکردنی دەمیرتاشی راگەیاند و بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناوی برد بەڵام تورکیا ڕەتیکردەوە.
فاتیح ئاڵتایلی ڕۆژنامەنووس کە لەئێستادا لە زیندانی سیلیڤری دەستگیرکراوە. باس لە سەردانیکردنی عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری دەم پارتی بۆلای و ناوەرۆکی گفتوگۆکەیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، گفتوگۆیەکی باشمان سەبارەت بە نارەزایەتییەکانی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر وەک ئەوەی حکومەت ناوی دەبات کرد.
هاوکات هەر سەبارەت بەو گومانانە، شامیل تەیار، ئەندامێکی ئەکپارتی لە لێدوانێکیدا گوتی، ئازاد کردنی دەمیرتاش پێویستی بە دەرچوونی رێسایەکی یاسای نییە، دەکرێت بەیانی ئازاد بکرێت. بەڵکو تەنیا پێویستی بە بڕیارێکی سیاسی هەیە.
سەبارەت بە رۆڵى دەمیرتاش لەسەر پڕۆسەى سیاسى لە ناوچە کوردییەکان تەیار دەشڵێت، "دەمیرتاش کاریگەری جدیی بەسەر دەنگدەرانی کورد هەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment