جەهەپە: حكومەتی توركیا داتای ناڕاست لەسەر رێژەی هەڵاوسان بڵاودەكاتەوە
ئەمرۆ سێشەممە (پێنجی ئاب/2025) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی داتاكانی حكومەت بۆ مانگی تەمووز لە (2.06%) لەسەر ئاستی ساڵانە دەگاتە (33.52%) سەبارەت بەو داتایانە جێگری سەرۆكی جەهەپە گومان دەخاتەسەر ئەو ژمارانە و پێیوایە ئەو ژمارانە رەنگدانەوەی واقیعی رۆژانە نییە، بەهۆی ئەو دۆخە خراپەی ئابووری كە هاووڵاتیان تێیدا دەژین.
زیبیك جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئابووری توركیا تووشی چەندین قەیران بووە، دیاترین قەیران زیادبوونی قەرزەكانە هەڕەشە لە هەموو كەرتەكان دەكات، كە پەردەی لەسەلا قەرزی كۆمپانیا بچووك و ناوندییەكانی بانكەكان لاداوە، كە بۆ چوار تریلیۆن و (993) لیرە بەرزبۆتەوە، كە لە مانگی رابردوو دەكاتە (140) ملیار لیرە، هەروەها زیاتر لە (127) ملیار لیرە لەو قەرزانە چۆتە چوارچێوەی بەدواداچوونی دادگا بەهۆی نەدانەوەیان.
ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەكات، ئەو هەڵاوسانە تەنیا پەیوەست نییە بە كەرتی كرێكاری، بەڵكوو كەرتی كشتوكاڵیشی گرتۆتەوە، كە قەرزەكانی یەك تریلیۆن و (57) ملیار لیرەیە.
ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەكات قەرزەكانی خەڵك گەیشتۆتە چوار ملیار و (91) یەك تریلیۆن لیرە، تەنیا لە (18 بۆ 25)ی مانگی رابروو (72) ملیار زیادی كردووە.
لەچەند ساڵی رابردوو بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا و دابەزاندنی رێژەی سوو، ئابووری توركیا تووشی هەڵاوسانی گەورەبوو، تاوەكوو ئێستا حكومەت لە هەوڵی دابەزاندنی دایە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment