نوێنەری سەرۆكی ئەمەریکا لەگەڵ پوتین کۆبووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نێردەی ئەمەریکا و سەرۆکی رووسیا لە کرملین کۆبوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی وادەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕازیبوونی مۆسکۆ بە ئاگربەست لە ئۆکراینا نزیک دەبێتەوە.

رۆژی چوارشەممە (شەشی ئاب/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمەریکا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "ئەگەر رووسیا نەتوانێت کار بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگە ترسناکەکەی لەگەڵ ئۆکراینا بکات، لەوانەیە ڕووبەڕووی سزای گەورە ببێتەوە یان سزا بەسەر ئەم وڵاتانەدا بسەپێندرێت کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتە دەکەن".

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هۆشداری دا و گوتی، "رووسیا تەنها کاتێک هەنگاوی گرنگ بەرەو ئاشتی دەنێت کە سەرچاوە داراییەکانی لاواز بێت، پێویستە ئەمەریکا ڕەزامەندی دەرببڕێت سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا و گومرگی توندتر بەسەر ئەو وڵاتانەی نەوتی ڕوسیا دەکڕن".

بە گوێرەی سەرچاوەکان، تاوەکو کۆتایی هەفتەی ڕابردوو رووسیا بەردەوام بوو لە هێرشی ئاسمانی فراوان بۆ سەر ئۆکراینا سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی سەرۆکی ئەمەریکا، پێشتریش ترەمپ ڕایگەیاندبوو، "دەتوانێت ململانێی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا لە یەک ڕۆژدا چارەسەر بکات".

جێگەی ئاماژە پێدانە، سێ گەڕی دانوستاندنەکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچووە دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە دەستپێکردنی جەنگەکە و دوێنێ سێشەممە (6-8-2025) ئەمەریکا جارێکی تر هاوکاری ئۆکراینای کرد و مۆسکۆ هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شارەکانی ئۆکراینا چڕتر کردووەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین