دەوڵەت باخچەلی شعرێک بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەنێرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتی ئاب/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تادێت پەیوەندیەکانی حکومەت و ئیمراڵی بەرەو باشتر دەچێت و هەردوولا هەموو هەولێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا.
بەگوتەی فاتیع ئاڵتای ڕۆژنامەنوسی تورک ئەو شیعرەی باخچەلی بۆ ئۆجەلانی ناردووە شیعری "جاهید سەدقی تارانجی"ـیە و كە لە ساڵی (1946) نووسراوە.
دەقی شیعرەكە بەو جۆرەیە:
نیشتمانێکم دەوێ
نیشتمانێکم دەوێ
ئاسمانی شین، چڵەدارەکانی سەوز و کێڵگەی زەرد بێ؛
خاکی باڵندە و گوڵان بێ
نیشتمانێکم دەوێ
لە سەریدا دەرد، لە دڵیدا حەسرەت نەبێ؛
کۆتایی بە شەڕی براکان بێ
نیشتمانێکم دەوێ
جیاوازی لە نێوان دەوڵەمەند و هەژار و من و تۆدا نەبێ؛
لە زستاندا، هەموو کەسێک ماڵوحاڵی هەبێ
نیشتمانێکم دەوێ
ژیانیش، وەک خۆشەویستی، لە ناخی دڵەوە بێ؛
ئەگەر سکاڵایەکیش هەبوو، با تەنها لە مردن بێ
ئەو ڕۆژنامە تورکیە سەبارەت بە ناردنی شیعرەکە لەلایەن دەوڵەت باخچەلییەوە بۆ ئۆجەلان دەشڵێت، "زانیارییەکی سەیرە، لەگەڵ ناردنی شیعرەکەش پەیامێکی کورتی بۆ نووسیوە، ئەگەر ئۆجەلان ئەو وتانەی من رەتنەکاتەوە من لێرەوە سڵاو لە ئەندازیاری پرۆسەکە دەکەم. پێشموایە ئەو پەیوەندییەی ئێمە بیری لێدەکەینەوە زۆر زیاترە لەوەی کە پەیوەندییەکی هاوئاهەنگی و لێکتێکگەیشتنێکی زۆر زیاتر هەیە لەنێوان باخچەلی و ئۆجەلان."
لەدوای دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی کە داوای لە ئۆجەلان کرد بانگەوازی پەکەکە بکات بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە. ئەو کات دەتوانێت لە پێدانی مافی هیوا سوودمەندبێت و بە مەرج ئازاد بکرێ لەدوای ئەم هەنگاوە پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەستی پێکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment