سێ وڵات دژی گەڕانەوەی تورکیان بۆ نێو پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35) تورکیە

نوچە نێت

ژمارەیەك ئەندامی کۆنگرێس و لۆبییەکانی یۆنان و ئیسرائیل و ئەرمینیا نامەیەکیان ئاراستەی پێنتاگۆن کردووە و تێیدا داوا دەکەن تورکیا نەگەرێتەوە نێو پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35).

ئەمڕۆ هەینی (هەشتی ئاب/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، تورکیا بەم هەنگاوە نیگەرانە، لەدوای ئەوەی (40) ئەندامی کۆنگرێس لە نامەیەکدا دوادەکەن داواکاری تورکیا بۆ گەرانەوەی بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی  (ئێف 35) ڕەتبکرێتەوە.

هەروەها لەنێو ئەو ئەندامانەدا یۆنان، ئیسرائیل و ئەرمینیا دژایەتی خۆیان راگەیاندووە بەرامبەر بە تورکیا، ئیدعای ئەوە دەکەن تورکیا چەند نهێنییەکی سەربازی بە ڕووسیا راگەیاندووە و ئەمەش هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر پێگە و ئاسایشی وڵاتەکانیان.

ئەندامانی کۆنگرێس لە نامەکەدا ئاماژەیان بەوەش کردووە، مەحاڵە تورکیا بگەرێتەوە نێو ئەو بەرنامانە و گەرانەوەی تورکیا سیستەمی بەرگریی (ئێف 35) دەجختە مەترسی، هەموو زانیاریەکیش دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ هەوڵگریی ڕووسیا چونکە تورکیا لە ئێستادا خاوەنی سیستەمی بەرگریی ئێس (400)ـی ڕووسیایە و دەست بەرداریشی نابێت.

هاوکات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لوتکەی ناتۆ لە حوزەیرانی ئەمساڵ ڕایگەیاند، "ئێمە هەرگیز دەستبەرداری بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی  (ئێف 35) نین، ئێمە بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ گەرانەوەی نێو بەرنامەکان، سەبارەت بەو بابەتە لە کۆبوونەوەکان گفتوگۆمان لەگەڵ بەرێز ترەمپ کردووە  و هیواخوازین سەرکەوتوو دەبین." 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین