ترەمپ: تەنیا ئیدارەكەی من توانی جەنگی ئەرمینیا و ئازەربایجان رابگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ئازەربایجان و ئەرمینا لە چوارچێوەی رێككەوتنە واژكراوەكەیان بەڵێنیان داوە، هەموو جەنگێك بۆ هەمیشەیی رابگرن و رێز لە سەروەریی و پاراستنی ناوچەیی یەكتری بگرن، پێشتر رووسیا و جۆ بایدان و یەكێتی ئەوروپا نەیانتوانی ئەو جەنگە رابگرن.

هەینی (هەشتی ئاب/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، ئیلیهام علیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان و نیكۆل بانیشیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوە رێككەوتنی ئاشتیان واژۆكرد، دوای كۆبوونەكە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هەردوو سەرۆك بەڵێنیان داوە هەموو جۆرەكانی جەنگ رابگرن و پەیوەندی بازرگانی و گەشت و دیپلۆماسی بەهێز بكەن. 

ترەمپ دەڵێت، بەهۆی ئەو رێككەوتنە توانیمان ئاشتی بەرپا بكەین، دوای ئەوەی نووسینگەی بەیزاویمان بەجیهێشت، رێككەوتنێكی گشتگیرمان واژۆ كرد، ئەو رێككەوتنە رەهەندی زۆر گرنگی تێدایە.

ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، یەریڤان مافی بەڕێوەبردن ئەو رێڕەوە لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بۆ ماوەی (99) ساڵ دەدات بە ئەمەریكا، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە چاوەڕوانی پەرەپێدانی گەورەی ئەو ژێرخانە دەكەین لە لایەن كۆمپانیاكانی ئەمەریكاوە پەرەی پێدەكرێت، ئەوان بە بەخۆشحاڵیییەوە روو لەو دوو وڵاتە دەكەن، سەرمایەكی زۆر خەرج دەكەن، ئەوەش سوودی ئابووری بۆ هەر سێ وڵات دەبێت.

دەربارەی كارییگەیەكانیش سەرۆكی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو رێككەوتنە هەواڵێكی زۆر ئەرێنییە بۆ داهاتووی ئەو ناوچەییە بە گشتی.

سەبارەت بە ناوی رێڕەوەكەش دۆناڵد ترەمپ  دەڵێت، "من داوام نەكردووە رێڕەوی زەنگزور بەناوی من بێت، بەڵام ئەوە بۆمن شەرفە." بەپرسێكی ئەمەریكیش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەرمنیا پێشنیاری كردووە رێڕەوی زەنگزور بەناوی دۆناڵد ترەمپ بكرێت.

دۆناڵد ترەمپ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەدوای (35) ساڵ ناكۆكی ئەرمینیا و ئازەربایجان واژۆكرد، پێشتر هەریەك لە رووسیا و یەكێتی ئەروپا و جۆ بایدن، هەوڵی راگرتنی ئەو جەنگەیان دا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو، تەنیا ئیدارەكەی ئێمە توانیان ئاشتی بەرپا بكەن،  لەو رێككەوتنە ژمارەیەك بەڵگەنامەی گرنگ واژۆ كرا، كە ئەو وڵاتانە هەموو كردەیەكی جەنگ دەوەستێنن.

دۆناڵد ترەمپ سایشی رۆڵی ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی خۆی كرد و بە هێنری كیسەنجەری ناوبرد، كە رێگەی نەداوە زانیارییەكان دزە بكەن، هەرەیەك لە ئیلهام علیێڤ و نیكۆل باشینیان بە پیاوی دوو وڵاتی گەورە ناوبرد.

ئەرمینا و ئازەربایجان ماوەی چەندین ساڵ جەنگی گەورە لە نێوانیان هەبوو، لە (2020) سوپای ئازەربایجان بە پاڵپشتی توركیا توانی هەرێمی كەرەباخ لەژێر دەسەڵاتی ئەرمینیا كۆنتڕۆڵ بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین