وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا چەند بژاردەیەك سەبارەت بە ئێران دەداتە ترەمپ
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/1/13) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، چەند سەرچاوەیەك بە رۆژنامەی نیۆرك تایمزی ئەمەریكیان راگەیاندووە، ترەمپ سەرقاڵی تاوتوێكردنی بژاردە دیپلۆماسی و سەربازییەكانە بەرانبەر ئێران، بۆ ئەو مەبەستەش بنتاگۆن، راپۆرتێكی داوەتە دۆناڵد ترەمپ كە چەند بژاردەیەكی تێدایە، لەوانە هێرشكردنە سەر شوێنی موشەكە بالستییەكان، كە لە ماوەی جەنگی (12) رۆژەی دژ بە ئیسرائیل بەكاری هێناوە، هەر لەو راپۆرتەدا شوێنی پڕۆگرامە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆ هێرشكردن دیاری كراوە.
بەگوتەی سەرچاوەیەك ئەگەری هێرشێكی فراوانی ئەلیكترۆنی بۆ سەر دەزگا ئەمنییەكانی ئێران هەیە، كە ئەگەرێكی بەهێزە، لە لایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەك بە تۆڕی سی بی ئێس نیوزی راگەیاند، تیمی ئاسایشی نەتەوەییی بۆ گفتوگۆ لەسەر بژاردە نوێكان ئەمرۆ كۆبوونەوەیەك لە كۆشكی سپی دەكات ، بەڵام دیار نییە خودی دۆناڵد ترەمپ بەشداریی دەكات، یاخود بەشداری ناكات.
لەگەڵ فراوانبوونی ناڕەزاییەكان لەناوخۆی ئێران دۆناڵد ترەمپ لە هۆشداری دا لە ئەگەری دەستوەردانی سەربازیی، دواتریش رایگەیاند، بەرپرسانی ئێران ئامادەیی دانوستاندنیان دەربڕیووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوپای ئەمەریكا لێكۆڵێنەوە لە بژاردە زۆر بەهێزەكان دەكات.
لە لایەكی دیكەوە رەزا پەهلەوی، كوڕی شای پێشووی ئێران داوای لە ئەمەریكا كردووە، بە خێرایی دەستوەردان لە ئێران بكات و سنوورێك بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەكان دابنێت، پەهلەوی دەڵێت، باشترین رێگە بۆ گرەنتی كەمكردنەوەی ژمارەی كوژراوەكان لە ئێران ئەوەیە دەستوەردانی خێرا بكرێت، تاوەكوو لە كۆتاییدا ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێت، پێویستیشە لەسەر ترەمپ بە زووترین كات بڕیار بدات.
رەزا پەهلەوی لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، كە لەگەڵ ئیدارەی ئەمەریكا لەسەر هێڵن، بەڵام هیچ وردەكارییەكی باس نەكرد، پێشی وایە، بەرپرسانی ئێرانی بە هەوڵدان بۆ فێڵكردن لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تۆمەتبار دەكات، كە دەڵێن، سەرقاڵی دانوساندنین بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكان، هەروەها جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە گۆڕانكاریی ریشەیی ئەو كاتە دەبێت كە ئەو كاتە دەبێت كە دركی ئەوە بكرێت ناكرێت لێرە بەدواوە پشت بەو دەسەڵاتە ببەسترێت، كە بەردەوامە لە داپڵۆسین.
سەبارەت بە هەڵوێستی سەرۆكی ئەمەریكاش گوتی، ترەمپ لە روونی گوتوویەتی، من لەپاڵ گەلی ئێرانی دەوەستم، هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئێران لە كۆتاییدا واتا پاڵپشتی داواكانیان، داوای گەلانی ئێرانیش ئەوەیە كە دەبێت ئەو دەسەڵاتە بڕوات.
هەر سەبارەت بە دۆخی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیێندراوكێدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە ئێران كردووە، پێویستە دەستبەجێ ئێران جێبهێڵن، چونكە ئەگەر هەیە پچڕانی ئینتەرنێت لەو وڵاتە بەردەوام بێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەشڵێت، پێویستە هاووڵاتیان لە رێگەی وشكانییەوە خۆیان بگەیێننە ئەرمینیا یاخود توركیا، روونیشی كردۆتەوە، ئەو كەسانەی رەگەزنامەی ئێرانی و ئەمەریكیشیان هەیە پێویستە لە ئێران دەرچن، چونكە حكومەتی تاران دان بە دوو رەگەزنامەیی دانانێت، وەك هاووڵاتیەكی ئێرانی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە دەكات كە رەگەز نامەی ئەمەریكیشیان هەیە.
هەروەك هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیانی ئەمەریكی لە كاتی لێپرسینەوەیان، كە دەرخستنی پاسەپۆرتی ئەمەریكی، یاخود ئاشكرابوونی پەیوەندیان بە ئەمەریكاوە بەسە بۆ ئەوەی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیر بكرێن.
لە ماوەی رابردوو بەهۆی دابەزینی دراوی ئێرانی و هەڵاوسان لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان لە شارەكانی ئێران دەستی پێكردووە، تاوەكوو ئێستا چەندین كەس كوژراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment