میدیاکانی ڕووسیا: هەوڵەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە هۆکارێكە بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ تورکیا تورکیە

نوچە نێت

ڕۆژنامەکانی رووسى ئاماژە بە ناکۆکییەکانی تورکیا و یۆنان دەکات، کە یۆنان بریاری داوە دوو پارکی دەریایی لە دەریای ئیجە و ئایۆنی دابمەزرێنێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەوەش کاردانەوەی توندنی ئەنقەرەی لێبکەوێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/ئاب/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، رۆژنامەیەکانى رووسى ئاماژە بە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا دەکەن، کە یۆنان دەیەوێت سنووری ئاوییەکانی بۆ (12) میل درێژ بکاتەوە، ئەم هەوڵانە هۆکارێک دەبن بۆ شەڕکردن لە دژی تورکیا و ڕەنگە کاردانەوەی توندی ئەنقەرەی لێبکەوێتەوە.

یۆنان لە (21)ـی تەمووزی (2025)، بڕیاریداوە دوو پارکی دەریایی لە دەریای ئیجە و ئایۆنی دابمەزرێنێت، ئەمەش تورکیای نیگەرانکردووە و دووبارە گرژی لەنێوان هەردوو وڵات سەریهەڵداوە.

تورکیا و یۆنان وەک دوو هاوپەیمانی ناتۆ چەندیی ساڵە ناکۆکییەکانیان لەسەر فراوانکردنی دەسەڵاتی سنوورە دەریاییەکان بەردەوامە و ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت، تورکیا پێیوایە درێژکردنەوەی سنوورە دەرییەکانی یۆنان هەوڵێکە بۆ شەڕکردن لە دژی تورکیا و پێشڵێلکردنی سنوورەکانیانە. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەم دواییانەدا تورکیا هەوڵی جدیی دەدات بۆ فراوانکردنی و پێشخستنی سنورەکانی قوبرسی باکوور و فراوانکردنی دەسەڵاتی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەنجامدانی گەران بەدوای هایدرۆکاربۆنەکان لە ناوچەکە و ئەمەش تارادەیەک بۆتە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لەنێوان پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و ئەسینا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین