رووسیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

رووسیا پێشوازی لە نێوەندگیری ئەمەریکای کرد بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمرینیا و ئازەربایجان، بەڵام هۆشداری دەدات لە دەستێوەردانی هەر لایەنێکی تر.

ڕۆژی یەکشەممە (10/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ستایشی ڕێککەوتنی ئاشتی دەکات کە بە نێوەندگیری ئەمەریکا لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ئەنجامدراوە و دەڵێت، "دڵنیاین هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی لەوانەیە بارودۆخی باشووری قەوقاز خراپتر بکات".

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دووپاتی دەکاتەوە، "هەموو پشتیوانییەک بۆ دەستپێشخەرییەکان دەردەبڕین بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا، بۆ نموونە گفتوگۆکانی واشنتۆن، هەرچەندە پێشتر باکۆ و یەریڤان دانووستاندنەکانی بەبێ نێوەندگیری پەسەند کردبوو". 

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، "دەبێت وڵاتانی ناوچەکە بە هاوکاری وڵاتانی دراوسێی وەک روووسیا، ئێران و تورکیا چارەسەری هەمیشەیی دابنێن و هەنگاوەکان بەرەو پێشەوە ببەن. چونکە بەشداریمان ئەجێندای ئاشتی بەهێز دەکات و وڵاتان تر دوور دەخاتەوە لە بابەتەکە".

جێگەی ئاماژە پێدانە، ڕۆژی هەینی (8-8-2025) لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی ئەمەریکا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمەریکا، سەرۆکی ئازەربایجان و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕێککەوتنی ئاشتییان واژۆ کرد و چەندین دەیەی ناکۆکی نێوان ئەم دوو وڵاتە کۆتایی هات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین