ئەرمینا ناوەڕۆکى رێککەوتنى لەگەڵ ئازەربایجان بە رووسیا رادەگەینێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکى کرملین بڵاوى کردەوە، نیکۆل باشینیان، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا بە تەلەفۆن، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکى رووسیاى لە ناوەڕۆکى رێککەوتنى وڵاتەکەى لەگەڵ ئازەربایجان ئاگادارکردۆتەوە.

ئەمرۆ دووشەممە (11/ئاب/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا بە تەلەفۆن سەرۆکى رووسیاى لە ناوەڕۆکى رێککەوتنى نێوان باکۆ و یەریڤان ئاگردارکردۆتەوە، لە هەشتى ئەم مانگە لە واشنتن واژۆکرا.

لە راگەیێندراوەکەى کرملین هاتووە، پووتین ئاماژەى بە گرنگى هەنگاوەکانى بەهێزکردنى ئاشتى هەمیشەیى نێوان یەریڤان و باکۆ کردۆتەوە، ئامادەیى وڵاتەکەى دەربڕیووە بۆ هاوکاری جێبەجێکردنى رێککەوتنەکانى لووتکەى سێقۆڵى ساڵانى (2020-2022) بۆ بەدیهێنانى ئاساییکردنەوەى پەیوەندی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە گشتى، لەوانەش کردنەوەى هێڵەکانى گواستنەوە لەو ناوچەیە. 

بەگوێرەى کۆشکى کرملین، هەردوو سەرۆک گفتوگۆیان لەسەر بەهیزکردنى هەماهەنگى ئابوورى و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەى یەکێتى ئابوورى ئۆراسى کردووە، هەر لەو گفتوگۆیانە باسیان لە پرسى پەیوەندى دووقۆڵى لەگەڵ تەرکیز لەسەر گەشەى ئابوورى و بازرگانى و وەبەرهێنان لە چوارچێوەى ئەو یەکێتییە کردووە.

لە هەشتى ئاب ئیلهام علیێڤ، سەرۆکى ئازەربایجان و نیکۆڵ باشینیان، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا بە ئامادەبوونى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا رێککەوتنێکى دوو قۆڵیان واژۆکرد، دواى کۆبوونەکە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کە رێککەوتن لەسەر چارەسەکردنى کێشەکانى نێوانیان بە ئاشتیانە و درووستکردنى رێڕەوى گواستنەوە لە نێوان هەردوو کۆمارى قەوقازیا, دواى ئەوەش ترەمپ جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو رێڕەوە بە ناوى رێگەى ترەمپ بۆ ئاشتى نێودەوڵەتى و خۆشگوزەرانى دەبێت، کە ئەرمینیا بە رێوەبردنەکەى بۆ ماوەى (99) ساڵ داوە بە ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین