وەزیری دادی تورکیا: دەنگۆی ئازادکردنی ئۆجەلان دوورە لە ڕاستی تورکیە
یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە دەنگۆی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند، "ئەگەر پەیامەکەی ئەردۆغان بۆ کەس و کاری سەربازە کوژرا و بریندارەکان سەیر بکەن دەردەکەوێت کە هەرگیز هەنگاوێک نانێین ببێتە ڕەنجاندنی بنەماڵەکانیان."

ئەمڕۆ دووشەممە (11/ئاب/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاوی کردەوە، چەند ڕۆژێکە لە میدیاکانی تورکیا باس لە ئازادکردنی ئۆجەلان دەکرێت. لەوبارەیەوە وەزیری دادی تورکیا دەنگۆیەکان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەم هەواڵانە دوورە لە ڕاستی.

تونج ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەگەر سەیری نامەی سەرۆک ئەردۆغانتان کردووە بۆ بنەماڵەی شەهیدەکانی ناردووە دەردەکەوێت هیچ هەوڵێک نادەین ببێتە ڕەنجاندنی خانەوادەی سەربازە شەهید و بریندارەکانمان."

وەزیری دادی تورکیا باس لەوەش دەکات، "بنەماڵەی شەهیدەکانمان پشتیوانی پرۆسەی ءءءئاشتى دەکە، دەڵێن، با دایکانی دیکە نەگرین. بەوهۆیەشەوە هەرگیز هەنگاوێک نانێین ببێتە دڵ توندی و ئازاردانی ئەوان و لە داهاتووش شتی وا ڕوونادات."

تونج سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا گوتیشی، "پرۆسەکە پرۆسەی مامەڵە و سەودا نییە، لێرەدا پەکەکە چەکەکانیان سوتاند و رێکخراوەکەیان هەڵوەشاندۆتەوە، ئایا لەدوای ئەمە چی ڕوودەدات؟ ئێمەش هەنگاوێک دەنێن بێ ئەوەی لە داهاتوو میللەتەکەمان بڕەنجێنین و هەنگاو دەنێین بێ ئەوەی بنەماڵەی شەهیدەکانمان ئازار بدەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین