ئێران: گفتوگۆکان لەگەڵ ئاژانسى نێودەوڵەتیى وزەى ئەتۆمى ئاڵۆز دەبێت ئێران

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تەکنیکی و ئاڵۆز دەبن، ئەمەش پێش یەکەم سەردانی چاودێرانی ئاژانسەکە دێت لەوەتەی تاران پەیوەندییەکانی لەگەڵ پچڕاندووە.

ڕۆژی دووشەممە (11/ئاب/2025) ماڵپەڕی (The Hindu) بڵاویکردەوە، ئێران پێشتر ڕێگەی بە پشکنینی سنوورداری داوە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وەک ستراتیژێک لە دانووستاندنەکان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و هێشتا نازاندرێت کەی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە رێککەوتن لەسەر بەرنامە ناوکیەکەی بەردەوام دەبێت یاخەد کەی دەستپێدەکاتەوە.

ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە (12)ی حوزەیران و ڕۆژێک پێش هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران ڕایگەیاند، "ئێران بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە پرسی چەکی ئەتۆمی پێشێل کردووە".

هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "لەوانەیە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان جارێکی تر دەست بە کۆبوونەوەکان سەبارەت بەم بابەتە بکاتەوە، بەڵام هێشتا زووە پێشبینی ئەنجامی گفتوگۆکان بکەین چونکە پەیوەندی بە بابەتی هەستیار و ئاڵۆزەوە هەیە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی دەکاتەوە، "لە کاتێکدا هێرش دەکرێتە سەر دامەزراوە ئاشتیخوازەکانی وڵاتێک کە لەژێر چاودێری بەردەوامدا بووە، ئاژانسەکە نەیتوانیوە ژیرانە مامەڵە بکات، وەڵامی هەبێت و وەک پێویست ئیدانەی ئەو کارانەی مەکردووە".

بە گوێرەی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، "ئێران دوایین جار لە (2003) پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی جێبەجێ کردووە و تاران یۆرانیۆم بە رێژەی (60٪) دەپیتێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین