هەناردەکردنی نەوتی خاوی سعوودیە بۆ چین کەم دەکرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چەند سەرچاوەیەکی جیاواز ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئەیلوولی (2025) دا هەناردە کردنی نەوتی خاوی سعوودیە بۆ چین کەم ببێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (11/ئاب/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، چەندین سەرچاوەی بازرگانی دووپاتی دەکەنەوە، "هەناردەکردنی نەوتی خاوی سعوودیە بۆ چین لە مانگی داهاتوودا دابەزێت لە بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی ئەوەی گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهان نرخەکانی بەرزکردەوە".

زانیارییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، "کۆمپانیای نەوتی سعوودی ئارامکۆ لە مانگی داهاتوودا نزیکەی (43) ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بۆ چین هەناردە دەکات کە دەکاتە نزیکەی (1.43) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

هاوکات ئەو کۆمپانیایانەی پلانیان داناوە مانگی داهاتوو نرخی نەوتی خاوی سعوودیە کەم بکەنەوە بریتین لە، "پاڵاوتگەی سەرەکی ئاسیا سینوپێک و پاڵاوتگەی فوجیان لەگەڵ ئارامکۆی سعودیە. سەرەڕای نادڵنیایی سەبارەت بە هاوردەکردنی نەوتی رووسیا لە دوای هۆشداریەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کڕینی نەوت لە مۆسکۆ، 

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان نرخی نەوتی خاوی عەرەبی سووک بۆ (3.20) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە لە تێکڕای نرخی عومان و دوبەی.

گرنگە جەخت لەوە بکرێتەوە، هەفتەی رابردوو کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی بە فەرمی ڕایگەیاند کەوا، "نرخی نەوتی خاو بۆ مانگی داهاتوو بۆ کڕیارانی ئاسیایی بەرز دەکاتەوە بەهۆی خواستی زۆرەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین