بەڕێوەبەری سۆمۆ: هەرێمی كوردستان هیچ نەوتێكی رادەست نەكردووین
نوچەنێت
ئەمرۆ چوارشەممە (13/ ئاب/2025) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، ئێمە تەنیا لایەنی فرۆشیارین. سەرجەم ئەو رێکار و ئامادەکارییانەی پێویستن بۆ وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوکراون، حكومەتی هەرێم تاوەكوو ئێستا هیچ بڕە نەوتێكی رادەست نەكردووین.
سەبارەت بە داهاتی نەوتیش عەلی نزار ئاماژەی بەوە كرد، داهاتی نەوت راستەوخۆ لەو کۆمپانیا و لایەنانە وەردەگرین کە لێمان دەکڕن و هیچ دواکەوتنێک لە وەرگرتنی داهاتەکەدا نییە.
دەربارەی بڕی دیاریكراویش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان نەدراوە، بەڵام بەم نزیکانە رێککەوتنی کۆتایی دەکرێ و هەناردەکردنەوە دەستپێدەکاتەوە.
سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی کەرکووک، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ دەڵێت، "مانگانە بەشێکی نەوتی کەرکووک هەناردەی ئوردن دەکرێ و نەوتی کێڵگەی گەیارەش لە نەینەوا لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە هاوشێوەی نەوتی بەسرە هەناردە دەکرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment