تورکیا ڕەخنە لە گفتوگۆكانی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا دەگرێت تورکیە

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنە لە هەسەدە دەگرێت و رایگەیاند، "خەریکە بەیاریەک سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدەن، ئێمە ئەوەندە بچووک نین ئەو فێلانەی ئێوە نەبینین کە ئەنجامی دەدەن."، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش دەڵێت، "هێزەکانى سووریاى دیموکرات پرۆسەی رێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا تێکدەدات."

ڕۆژی پێنجشەممە (14/ئاب/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا کرد. فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا سووریەکەی گوتی، "بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی باشمان بەرانبەر بە پرۆسەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا نواندووە بەمانانی ئەوەنایەت ئێمە فێلەکانی ئێوە نابینین کە ئەنجامی دەدەن."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا کرد و گوتی، تورکیا لە بوارەکانی ئابووری وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و وزە و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی سووریا هاوکارە، هەربۆیەش کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی هەندێک بابەت لە بواری سیاسەتی ستراتیژیمان لەگەڵ سووریا."

فیدان لە درێژەی قسەکانیدا هۆشداری بە هەسەدە دەدات و رایگەیاند، "ئەو شوێنەی لێی وەستاون شوێن نییە، من لێرەدا دووبارە ئێوە ئاگادار دەکەمەوە، بیربکەنەوە چۆن بەیەکەوە سووریا بنیات دەنێنەوە، چونکە هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکەی نەبووە لەگەڵ حکوومەتی سووریا."

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ناکۆکیەکانی حوکمەتی سووریا نیگەرانە و دەڵێت، "هەسەدە رێککەوتنی (10)ـی ئازاری (2025) لەگەڵ حکومەتی سووریا پێشێل کردووە و لەئێستادا هۆکاری سەرەکی پەکخستنی پرۆسەکە هەسەدەیە و وەک لە رێککەوتنەکە هاتووە هیچ مەرجێکی جێبەجێنەکردووە."

هاوکات، ئەو هەڕەشانەی بەرپرسانی تورکیا لە کاتێکدایە، لە سووریا تادێت گرژییەکانی نێوان حکومەت و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەڵکشاندایە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تورکیا لە ئێستادا حکومەتی دیمەشق ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەدایە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین