پووتین و ترەمپ: كۆبوونەوەكەمان بونیادنەرانە بوو
نوچەنێت
ئەمرۆ شەممە (16/ ئاب/ 2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، كۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین لە ویلایەتی ئالاسكای ئەمەریكا بەڕێوەچوو، كۆبوونەكە نزیكەی سێ كاتژمێری خایاند، كە تێیدا ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و ستیڤ ویتكۆف، نێردەی ترەمپ بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و یۆری ئۆشاكۆڤ، راوێژكاری كۆشكی كرملین ئامادەی كۆبوونەكەبوون.
دوای كۆبوونەكە سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، كۆبوونەوەكەمان بونیادنەرانە و سوودبەخش بوو لەسەر بنەمای رێزی دوولایەنە بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ئۆكرایناش پوتین جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە یەكێك بوو لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوە، پێمانوایە ئیدارەی ئەمەریكا و ترەمپ هەوڵی خۆیان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكراینا دەخەنەگەڕ، كە پێویستە گرەنتی ئاسایشی ئۆكرایننا بكرێت، ئێمەش ئامادەین بۆ كاركردن لەسەر ئەو پرسە، بەڵام چارەسەری راستەقینە و درێژمەودای ئەو پرسە لە ئۆكراینا پێویستی بە چارسەركردنی هۆكارە ریشەییەكانی ئەو قەیرانە و هەموو ترسە رەواكانی رووسیا و چەسپاندنی هاوسەنگی دادپەروەرانە لە ئەوروپا و جیهان هەیە.
لەسەر ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانیش پووتین جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەوەی گرنگە بۆ رووسیا و ئەمەریكا، كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ و گەڕانەوە بۆ هەماهەنگی كاركردنیان لەسەر ئەو لاپەڕە نوێیە.
هەر سەبارەت بەو كۆبوونەوە، دۆناڵد ترەمپ راگەیاند، لەگەڵ پووتین توانیمان لەسەر چەند خاڵێك رێككەوین، هەندێك خاڵ ماوە لەسەری رێكنەكەوتووین، یەك خاڵ هەیە گرنترتینە، بەڵام پێموایە دەرفەتێكی باشمان هەیە بۆ بەدیهێنانی رێككەوتن لەسەر ئەو خاڵەش.
ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، رێككەوتن بە رێككەوتن دانداندرێت، تا نەگاتە كۆتایی، لە داهاتووش پەیوەندی بە چەند كەسێكی گونجاو لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و ڤۆلۆدیمێر زیلنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا دەكەم لەسەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەم لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، لە كۆبوونەوەی ئەمرۆ بەرەو پێشچوونی گەورە هەبوو، پەیوەندیم لەگەڵ پووتین زۆرباشە، چەندین كۆبوونەوەی سەختمان كردووە، تەنانەت كۆبوونەوەی باشیشمان كردووە.
ترەمپ باسی لەوەش كرد، لەو كۆبوونەوەش گەیشتینە چەند خاڵێك، هەندێك پرسی زۆر كەم ماوە، ئەو پرسانەی ماون، ئەو بایەخەیان نییە، دەرفەتی زۆر گەورە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی لەسەر ئەو پرسە زۆر گرنگانەش ماوە.
ترەمپ دەشڵێت، هیواخوازم كۆبوونەوەكان لە داهاتوو لەگەڵ رووسیا بەرهەمدار بێت، ئێمە لە داهاتوو رێگری لەوە دەكەین كە هەفتانە هەزاران كەس بكوژرێت، خواستی پووتین بە قەد خواستنی منە.
پاشان ترەمپ رووی لە پووتین كرد و گوتی، ئەگەری بەهێز ئەوەیە لەو نزیكانە بەیەك بگەینەوە، سەرۆكی رووسیا وەڵامی دایەوە، ئایا لە مۆسكۆ بە یەك دەگەینەوە. ترەمپ گوتی، لەوانەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment