ئیسرائیل هەڵمەتێكی راگەیاندن دژ بە قەتەر و توركیا دەست پێدەكات
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (17/ئاب/2025) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، كەناڵی عیبری ئاشكرای كردووە، كە وەزارەتی كاروباری ئیسرائیل هەڵمەتێك دژ بە قەتەر و توركیا دەست پێ دەكات، هەداس مەیمون، سەرۆكی بەشی وشیاری لەو وەزارەتە راگەیاندووە، هەرچەندە پەیوەندی دیپلۆماسیمان لەگەڵ هەردوو وڵات پاراستووە، بەڵام ئامادەكاریی سەرەتاییمان دژ بەو دوو وڵاتە دەست پێكردووە.
ئەو هەنگاوە لە كاتێكدایە كە قەتەر رۆڵی نێوەندگیر لە دانوستاندنەكانی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەپاڵ ئەمەریكا و میسر دەبینێت، لەگەڵ ئەوەی دۆخی سیاسی ئاڵۆزە بەڵام توركیاش تاوەكوو ئێستا پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە.
پێشتریش ئیسرائیل هەڵمەتێكی دژ یە ئەنقەرە و دەوحە دەست پێكرد، كە میوانداریی بەرپرسانی حەماس دەكەن، ئەوەش بە پاڵپشتی شرۆڤە دەكەن.
مانگی رابردوو رۆژنامەی ئیسرائیل تودەی بڵاوی كردەوە، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل هاوپەیمانی قەتەر و توركیا وەك هەڕەشەیەكی ستراتیژی ناساندبوو، بەهۆی میوانداری بەرپرسانی حەماس و پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ كۆشكی سپی.
رۆژنامەكە باسی لەوەش كردبوو، كە ئیسرائیل زۆر بە وردی چاودێری چالاكییە دارایی و سەربازییەكانی توركیا لە سووریا دەكات، قەتریش وەك پاڵپشتێكی سیاسەتە گەورەكانی توركیا لەو ناوچەیە سەیر دەكات.
سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ترسیان لە گۆڕانكاری ئەو هاوپەیمانییە هەیە، كە بە شێوەیەك بتوانن راستەوخۆ دەستوەردەنە ململانێ ناوچەییەكان لە بەرژەوەندی ئیخوان موسلیمین.
پێشتر قەتەر نكۆڵی لەو راپۆرتانە كرد، كە لە راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاودەكرێنەوە، بە هەوڵدان بۆ درووستكردنی بۆشایی لەنێوان وڵاتەكەی و ئەمەریكا ناوی برد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment