ئێران: گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بەردەوام دەبێت ئێران

نوچەنێت

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوام دەبین.

ئەمرۆ دووشەممە (18/ئاب/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوو گەڕێكی نوێی دانووستاندنەكان لەسەر وزەی ئەتۆمی دەست پێدەكەینەوە. 

بەقائی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تاران و ئاژانسەكە لە هەفتەی رابردوو گفتوگۆیان كردووە، ئەو گفتوگۆیانەش بەردەوام دەبێت، ئەگەری بەهێز ئەوەیە لە چەند رۆژی داهاتوو گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكان بەڕێوە بچێت.

دەربارەی شاندەكەش ئیسماعیل بەقائی ئاماژەی بەوە كرد، ئاستی شاندەكانی نێوان تاران و ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی گۆڕاوە، بەڵام هەردوولاش بەشێوەیەكی بەردەوام لە پەیوەندیدان.

لەدوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكان تاوەكوو ئێستا پشكێنەرانی نێودەوڵەتی نەگەڕاینەوە بۆ شوێنی كوورە ئەتۆمییەكانی ئێران.

لە مانگی ئایاری رابردوو تاران ئاژانسەكەی بە رێگەخۆشكردن بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆسەر بنكە ئەتۆمییەكانی تۆمەتباركرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەنجوومەنی پاراستنی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران پابەندییەكانی هەڵوەشێنێتەوە.

لە مانگی حەوتی (2025) ئێران یاسایەكی دەكرد، كە گوێرەی ئەو یاسایە، هەماهەنگییەكانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی هەڵپەساردووە، لەو یاسایە هاتووە هەر گەڕانەوەیەك بۆ پشكنین لە داهاتوو پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیییە لە ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین