سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی ئەرمینیا دەكات ئێران

نوچەنێت

مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران بەر لە سەردانەكەی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، لەسەر پرسی رێڕەوی زەنگزور مەترسییەكانی وڵاتەكەمان گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا دەكەین.

ئەمرۆ دووشەممە (18/ ئاب/ 2025) ماڵپەڕی (میهر) بڵاوی كردەوە، سەرۆك كۆماری ئێران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە یەریڤان، بڕیارە دوای پێشوازی فەرمی لەگەڵ سەرۆك نیكۆل باشینیان، وەزیرانی ئەرمینیا گفتوگۆكانیان دەست پێكبەن.

سەبارەت بەو سەردانە مەسعوود پزیشكیان پێش بەڕێكەوتنی بۆ ئەرمینیا و بیلارووسیا لە فڕۆكەخانەی میهر ئاباد لە تاران رایگەیاند، ئەو گەشتە بەردەوامی گەشتەكانمانە بۆ وڵاتانی دراوێسێیە، وەك كاری لە پێشینەیە، پەیوەندی ستراتیژیمان لەگەڵ ئەرمینیای دۆست و دراوسێمان پەیوەندییەكی ستراتیژی قووڵە، هەوڵی ئێمە بۆ پەیوەندی باشە لە بواری كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریی و كلتووری.

سەرۆك كۆماری ئێران باسی لەوەش كرد، ئاسانكاری پێویست بۆ هاتۆچۆی نێوان هەردووڵات دەكەین، هەر لەو سەردان گفتوگۆ لەسەر رێگەكانی بەهێزكردنی رێككەوتن و پەیوەندییەكانمان دەكەین، لەوانەش رێگەی گەیاندن و كلتووری، دەكرێت چارەسەر بێت، بەتایبەت رێڕەوی باكوور ــ باشوور.

دەربارەی رێگەی گواستنەوەش مەسعوود پزیشكیان ئاماژەی بەوە كرد، سەبارەت رێگەی درووستكردنی پەیوەندی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئاساییە سەكۆیەكی گونجاو درووست بكات بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و پەیوەندییەكان لەنێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، ئێمەش هەوڵی فراوانكردنی دەدەین.

سەبارەت بە بوونی كۆمپانیا ئەمەریكیەكانیش لە بەشداریان لە رێڕەوی زەنگزور لەدوای رێككەوتنی یەریڤان و كۆماری ئازەربایجان، پزیشكیان گوتی، ئاساییە دڵەڕاوكێیەك لەسەر بوونی كۆمپانیا ئەمەرییكەكان لەو ناوچەیە هەبێت، بە ناوی كۆمپانیا دێت، پاشان بەدوای دەرفەتی كاری دیكە دەگەڕێت، تا ئێستا ئەزموون ئەوەی سەلماندووە كە لەو رێگەیەوە هاتوونە، بۆ ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی ئەرمینیا گفتوگۆ لەسەر ئەو مەترسیانە دەكەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین