وەزیری دەرەوەی سووریا و لەگەڵ شاندێكی ئیسرائیل كۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ رۆن دەیرمیر، وەزیری كاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل و شاندێكی یاوەری كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوە هەردوولا جەختیان لەسەر رەتكردنەوەی هەر پڕۆژەیەك كردۆتەوە، كە ئامانج لێی دابەشكردنی سووریا بێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە (21/ئاب/2025) ماڵپەڕی (ئەلعەرەب) بڵاوی كردەوە، كۆبوونەوەی ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ شاندێكی ئیسرائیلی بە سەرۆكایەتی وەزیری كاروباری ئیسرائیلی لە پاریس بە نێوەندگیری ئەمەریكا بەرێوە چووە، بەگوێرەی راگەیاندنەكانی ئیسرائیل لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر یەكپارچەیی خاكی سووریا كراوە، هەردوولا جەختیان لەسەر رەتكردنەوەی هەر پڕۆژەیەك كردۆتەوە، كە ئامانج لێی دابەشكردنی خاكی سووریا بێت.

كەناڵی فەرمی  حكومەتی سووریا بڵاوی كردەوە، لەو كۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەسەر ئاڵۆزییەكان و دۆخی مرۆیی لە پارێزگای سویدا كردووە، هەردوولاش جەختیان لەسەر رەتكردنەوەی هەر پڕۆژەیەكی جوداخوازی كردۆتەوە، هەروەك جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە سوەیدا بەشێكی دانەبڕاوە لە سووریا، هاووڵاتیان دروز، بەشێكی رەسەنی پێكهاتەی نیشتیمانی سووریان.

سەرچاوەكان ئاشكریان كردووە، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان لەسەر دۆخی مرۆیی و رێككەوتن بووە لەسەر چڕكردنەوەی رەوانەكردنیی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ سوەیدا و هاووڵاتیانی بەدووی ناوچەكە كە لە دۆخێكی سەختی ئابووری دەژین.

بەگوێرەی ئاژانی هەواڵی سووریا گفتوگۆكانی سووریا ــ ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمەریكا لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و پارێزگاری لە یەكپارچەیی و ئاشتی لە خاكی سووریا بەڕیوە دەچێت. 

لەدوای رووخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد، لە مانگی تشرینی یەكەمی (2024) ئیسرائیل چەندین جار هێرشی ئاسمانی كردۆتە سەر كۆگای سەربازیی ئیسرائیل، دواتر بەنێوەنگیری ئازەربایجان و ئەمەریكا كۆبوونەوەكانیان دەست پێكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین