فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا مەترسی لە ئەفریقیا درووست دەكات
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
سەمیر بەهاتشاریتا، لێكۆڵەر لە كاروباری ئەفریقیا لە دامەزراوەی ئۆپزۆرفر بۆ لێكۆڵینەوە (ORF) لە راپۆرتێكدا دەڵێت، هۆشداری لە فرۆشتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی دەدات، كە پێیوایە لێكەوتەی ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی گەورەی دەبێت و شێوازەكانی جەنگ و هاوپەیمانییەكان دەگۆڕێت، كە ئەوەش بەهۆی هەرزانی نرخ و چالاكی جیۆسیاسییە.
هونەری ئیدارەدانی هەژموون
توركیا لە رێگەی فڕۆكەی بێفرۆكەوان هەژموونی خۆی بەرهەم دەهێنێت، كە لە رێگەی ئەم ئامرازەوە لە رووی ئەمنییەوە هەژموونی لە كیشوەری ئەفریقیا فراوان دەكات.
چەكدارە جیهادییەكان لە هێرشەكانیان بۆ سەر پێگە سەربازییەكان لە مالی بەردووامن بەردەوامن، حكومەتی سەربازیی كاتی ئەو وڵالتەش توانای سنووردراوە و پاڵپشتی نێودەوڵەتی پاشەكشەی كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی مەترسیەكان، ئەوەش وایكردووە ئیسلامییەكان لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو وڵاتە نزیك ببنەوە.
لە (2012) هێزە ئەمنییەكانی مالی رووبەڕووی چەند گرووپێكی جیهادی بووینەوە، كە دیاترینیان رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بوو لە بیبانی گەورە و كۆمەڵەی سەرخستنی ئیسلام و موسڵمانان.
لە (2020 و 2021) ئەنجوومەنی سەربازیی لە مالی لە رێگەی دوو كودەتا دەسەڵاتی گرت دەست ئەوەش قەیرانە ئەمنییەكانی زیاتر كرد، ئەو ململانێیە بەردەوام بوو، حكومەتی سەربازیی هەوڵ دەدا بە پشبەستن بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هاوسەنگی ئەو جەنگە بگۆڕێت و كۆنتڕۆڵی دەست بگەڕێنێتەوە ژێر دەستی خۆی.
مالی تەنیا نییە بەو ئاراستەیە، بەڵكوو لە وڵاتانی دراوسێش هەیە، بۆركینا فاسۆ، نەیجەر، هەردووكیان ئەندامن لە وڵاتانی هاوپەیمانی ساحل، ئەوانەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە یاخیبووەكان لە سەر خاكی وڵاتەكانیان پەنایان بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی بردووە.
لە مانگی تەموزی (2024) سوپا مالی زنجیرەیەك هێرشی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كردە سەر سەربازگەكانی سەر بە چوارچێوەی ستراتیژیی هەمیشەیی بۆ بەرگریكردن لە گەلی ئەزوادی"" (CSP-DPA) كە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی (20) چەكدار.
لە مانگی تشرینی یەكەمی 2023 هێزەكانی بۆركینا فاسۆ هێرشێكی نزیكەی سێ هەزار كەسی چەكدارانی بۆ سەر شاری جیبا پووچەڵ كردەوە، بەر لەوە حكومەتی ئەسیوبیا بە سەركردایەتی ئابێ ئەحمەد فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بە شێوەیەكی كارا لە مامەڵەكردن لەگەڵ یاخیبووەكانی هەرێمی تێگرای بەكارهێنا، كە زیاتر لە دوو ساڵی خایاند، لە مانگی تشرینی دووەمی (2020 ــ تاوەكووە مانگی تشرینی دووەمی 2022).
هەروەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی رۆڵی سەرەكی لە هاوكاری حكومەتی نیشتیمانی لیبیا بینی، رێگەی لە هێرشەكانی خەلیفە حەفتەر بۆ سەر ئەو ناوچەیە گرت.
ژمارەیەك لە سەركردەكانی وڵاتانی ئەفریقیا ستایشی رۆڵی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا دەكەن، بەو جۆرە وەسفی دەكەن كە رێسای یاریییكانی گۆڕیووە.
لەم چەند ساڵەی رابردوو رۆڵی توركیا وەك هێزێكی كاریگەر لە بواری ئەمنی بەرزبۆتەوە، لە (2024) هەناردەی لە كەرتی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند، گەیشتە حەوت ملیار و (100) ملیۆن دۆلار، ئەوەش وایكردووە، كە بازاڕی ئەفریقیا بەتایبەت لە گەورەترین كڕیالرەكان، ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، كە هەناردەی توركیا پێشتر بۆ تونس و مۆریتانیا بوو، ئەمرۆ هەناردەی بۆ (18) وڵاتی ئەفریقیا بە رێژەی لە (10%) زیادی كردووە.
سەرچاوەی یەكەمی جیهانی
لەم ساڵانەی رابردوو توركیا بووە سەرچاوەی یەكەم لە رەوانەكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، كە لە بازاڕەكانی كیشوەری ئەفریقیا زۆر بە خێرایی گەشەی كرد.
چەند كارگەیەكی بەرهەمهێنانی توركیا بەشدارن لەو كەرتە، وەك ئاسیلسان، بایكار، كۆپانیای توركی بۆ پیشەسازیی ئاسمانی، هاڤیلسان، لێنتكن، كۆكیستان.
ئەو كۆمپانیایانە لە پاڵ پێداویستییە سەربازییەكان سیستەمی چاودێری ئەلیكترۆنی و هێلیكۆپەرتی جەنگ و مووشەك و سەكۆی دەریایی و پێداویستی لادانی مینیش بەرهەم دەهێنێت.
یەكێك لە پێداویستە سەربازییە دیارەكانی كۆمپانیای بایكار بەرهەمی هێناوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە، بەتایبەت بەیرەكدار TB2 و ئاكنجی، جەماورێكی زۆریان هەیە.
پشپبەستی هێزە سەربازییەكان لە ناوچەكانی ئەفریقیا لە وڵاتانی (ئیسیوبیا، تۆگۆ، نەیجەر لیبیا) زیادی كردووە، لە ئەوروپا (پۆڵندا، ئۆكراینا) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (قەتەر ئیمارات) لە ئاسیا (قیرغیزستان، ئازارەبایجان، پاكستان).
بەگوێرەی یەكێتی پیشەسازی بەرگریی و فڕۆكەوانی توركیا كە كۆمپانیا توركیەكانی لەخۆی ئەو كەرەتەی گرتووە، هەناردەی بۆ ئاستی پێوانەیی كە لە (2023) گەیشتە پێنج ملیار و (500) ملیۆن دۆلار.
ئامانجی ئەنقەرە ئەوەیە داهاتی ئەو كەرتە لە كۆتایی (2025) بگات بە (10) ملیار دۆلار، ئەوەش پاڵپشتی بوژانەوەی ئەو كەرتە دەكات، كە زیاتر لە (1500) كۆمپانیای ناوخۆی كاری تێدا دەكات، كە ژمارەی فەرمانبەرانیان دەگاتە نزیكەی (100) هەزار كەس.
فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی بەراورد بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكی و ئیسرائیلی تێچووی زۆر كەمترە، میكانزمی كۆنتڕۆڵی هەناردەی چەكی توركی كۆت و بەندی كەمترە لەو میكانزمانەی كە واشنتن و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی كاری پێدەكەن.
ئەو تێكەڵییە وایكردووە فڕۆكەی توركی ببێتە زیادبوونی بایەخی لای ئەو وڵاتانەی كە بوودجەی گەورەیان نییە، كە بتوانن كتەلۆژیای سەربازیی گرانبەها بكڕن، ئەنجامی ئەوە روون دەبێتەوە كە توركیا گەورەترین سەرچاوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە لە جیهان، لە پێش چین و ئەمەریكایە، لەگەڵ ئاماژەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، ئەو گەشەكردنە لەو نزیكانە سست نابێتەوە، بەڵكوو بە پێچەوانە رەوانەكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ ئامرازێكی سەرەكی لە سیاسەتی دەرەوەی حكومەتی توركیا گۆڕاوە.
قەیرانە ئەمنییەكان
بەرەوپێشچوونی توركیا وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی تەكنەلۆژیای سەربازیی، بەتایبەت فڕۆكەی فڕۆكەوان هەڵگری لێكەوتەی گرنگن، كە رێگە بۆ ئەنقەرە خۆش دەكات هاوپەیمانی جیۆسیاسی نوێ و فراوانكردنی هەژموونی لە میانەی فرۆشتنی تەكنەلۆژیای سەربازیی و چاكردنەوە و پەرەپێدانی.
ئەو گەشەكردنە هێزی نەرمی توركیا و ئابووری لاوازی بەهێز دەكات، دەرفەتی كار بۆ كەسانی شارەزا دەخوازێت، لەگەڵ زیادبوونی بایەخی ژمارەیەك لە وڵاتانی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان وەك چارەسەری پێشكەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگەرییە جۆراوجۆرەكان.
رەوانەكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ ئەفریقیا لێكەوتی ئەمنی هەرێمی و نێودەوڵەتی رۆڵی گەورەی هەیە، بوونی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە دەستی گرووپە توندەڕەوەكان لە ناوچەی ساحل ئاڵۆزی نوێی بۆ دۆخی ئەمنی درووستكردووە، كە لاوازی زیاتر دەدات.
پەنابردنی گرووپی نەسرەتی ئیسلام و موسڵمان بۆ بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوتن بازدانێكی جۆرییە لە توانای رێكخراوە توندڕەوەكان لەو ناوچەیە، ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر ئاستی ئەو بەرەوپێشچوونە هەیە، بەتایبەت لەدوای ئەوەی ئەو گرووپانە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بۆ ئامانجی رووماڵ و كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری بۆ هێرشەكان بەكارهێنا، هەروەك بڵاوبوونەوەی فراوانی فڕۆكیەی بێفڕۆكەوانی بازرگانی، كە تێچوویان كەمە، دەستكاریكردنیان بۆ ئامانجی سەربازیی ئاسانە، قوورسی بەرەنگاربوونەوەی لایەنە ناحكومییەكان لەو ناوچەیە بۆتە هەڕەشە.
سەرەڕای ئەوەش بڵاوبوونەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەو ناوچە تەنیا ئاڵنگەریەكی سەربازیی نییە، بەڵكوو قەیرانێكی مرۆییشە، زۆربەی گرووپە تیرۆرستییەكان بە شێوازی فێڵ بەكاری دەهێننن، رەوانەی ناو خەڵكی سیڤلی دەكەن، ئەوەش مەترسی بەركەوتنی خەڵك زیاتر دەكات.
بۆیە ئەو لێكۆڵەرە پێیوایە پێویستە لەسەر حكومەتە ئەفریقییەكان پێش ئەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هاوردە بكەن لێكۆڵینەوەی ورد لەو فاكتەرانە بكەن، ئەوەش زۆر گرنگترە لەوە ئەو ئاراستەیە ئاماژەی ئەوەی تێدایە بگۆڕێت بەرەو سەرچاوەی نوێ، كە دەیێتە هۆكار بۆ ئەوەی ناوچەكە ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نوێی هەناردەكاری فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
هاوردەكردنی هەڕەمەكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان چارەسەرێكی كورتمەودایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە یاخیبووەكان، بەڵام لە كۆتاییدا وەك ئەسپی تەڕوادەیە، لێكەوتەی نەرێنی چاوەڕوان نەكراوی هەیە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment