ئیدارەی خۆسەر دژی دواخستنی هەڵبژاردنەکانە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیدارەی سەربەخۆی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، "پلانی سووریا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە"، هاوکات ڕاشیگەیاند، "بڕیارەکە نە دیموکراتییە نە نوێنەرایەتی گەلی سووریا".

ڕۆژی یەکشەممە (24/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، "بیانووی پێناسەکردنی ناوچەکانمان بە بوونی ناسەقامگیری و ناسەلامەتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان هەڵەیە و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەلامەتترین ناوچەن".

ئیدارەی خۆسەر دەشڵێت، "هەر بڕیارێک لە چوارچێوەی دوورخستنەوەدا بدرێت قبوڵ ناکرێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ڕۆڵیان هەبێت چونکە ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی سووریا دەبنەوە بە دووبارەکردنەوەی سیاسەتە کۆنەکان چارەسەر ناکرێن و سووریا پێویستی بە سیاسەتێکی گشتگیر هەیە کە هەموو لایەنەکان بەشداری تێدا بکەن".

 ئیدارەی خۆسەر سەرپەرشتی چەند ناوچەیەکی سووریا وەک حەسەکە لە سووریا دەکات. ئەم ناوچانە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەڕێوەدەبرێت و کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی وەک عەرەب، کورد، سریانی، ئاشوری، تورکمان، ئەرمەن، چیچانی و ئێزیدی تێیدا دەژین. 

دوێنێ شەممە (23-8-2025) لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سووریا بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سووریای لە ناوچە کوردنشینەکان و دروزنشینەکان (حەسەکە، ڕەقە و سوەیدا) دا. نەوار نەجمە، وتەبێژی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی سووریا ڕایگەیاند، "کورسی تەرخانکراو بۆ ئەو پارێزگایانە وەک خۆی دەمێنێتەوە تاوەکو هەلومەرجی گونجاو و ژینگەیەکی ئارام دەڕەخسێت، بەڵام هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی تر لە نێوان (15) و (20)ی ئەیلوولدا بەڕێوە دەچێت".

 

 

ئیدارەی خۆسەر، سووریا، هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین