خواستی هیندستان بۆ نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی ئابووری جیهان
هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا و کەنەدا بۆ بازاڕەکانی هیندستان، خواستی ئەو وڵاتەی بۆ هاوردەکردنی نەوتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیا بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە.

نوچەنێت

ئاستی هاوردەکردنی هیندستان لە  نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێک  بۆ نزمترین ئاست (11.8%)  داتەپی، ئەم دابەزینە نزمترین ئاستە کە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە بە خۆیەوە بینیبێت لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا.

 بە گوێرەی ئاماری تایبەت بە هاوردەکردن و پیشەسازی نەوتی ‌هیندستان، بڕی هاوردەکردنی نەوت لە سێیەم وڵات لە بەکاربەری نەوتی جیهان بە بڕی 3.97 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیووە.  ئەم دابەزینەی وڵاتی هیندستان لە هاوردەکردنی  نەوتی وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک لە کاتێکدایە، کە ڕیژەی هاوردەکردنی لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوو بەردەوام لە دابەزینە، هۆکارەی دەگەرێتەوە بۆ هاوردەکردنی نەوتی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و کەندا، لە جیاتی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە لایان حکومەتی هیندستانەوە.

ڕێژەی 80%ـی نەوتی هاوردەکراوی هیندستان لە لایان وڵاتانی ئۆپێکەوە بوو، بەڵام ئەو ڕێژەی لە کۆتاییەکانی ئاداری 2020، نزمبۆتەوە بۆ تەنیا 72%، لە کۆی نەوتی هاوردەکراو، ئەمەش بە واتای کەمبوونەوەی بڕی 2.86 ملیۆن بەرمیل دێت لە ڕۆژێکدا و نزمترین ئاستە بەراورد بە ساڵانی 2001 بۆ 2002.

پلانی حکوومەتی هیندستان، پشتبەستنە بە هاوردەکردنی سەرچاوەی جودای وزە، لە پێناو بەدەستخستنی وزەی هەرزان و قورس، بەڵام بڵاوبوونەوەی فراوانی پەتای کۆرۆنا، ئەو پلانەی پەکخستووە و بۆتە هۆکاری لەکارکەوتنی چەندین پاڵاوگەی ئەو وڵاتە.

خواستی هیندستان بۆ نەوت بەراورد بە 23 ساڵی ڕابردوو، بۆ نزمترین ئاست دابەزییوە. داتاکان ئاماژە بەوە دەدەن، بڕی هاوردەکردنی نەوتت ڕۆژانە لە هیندستان 4.39 ملیۆن بەرمیل بووە، واتە ڕێژەی 12 % زیاترە لە شوباتی 2021ـدا

ءعێراق لە پێشەنگی وڵاتە هەناردەکارانی نەوتە بۆ بازارەکانی هیندستان، بە دوایدا هەریەکە لە سعوودیە و ئیمارات و نێجیریا  و ڤەنزوێلا دێن، بەڵام ئەمریکا و کەنەدا لە ساڵی 2021، زۆرترین نەوتیان هەناردەی بازارەکانی هیند کردووە بەراورد بە ساڵانی 2019 بۆ 2020.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین