ترەمپ ناوی وەزارەتێکی گرنگی ئەمەریکا دەگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمریکا داوای گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" دەكات و دەڵێت، "ئەو ناوەی خۆشناوێت و دەیەوێت ناوی بگۆڕێت بۆ وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا".

ڕۆژی سێشەممە (26-8-2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "بۆچی بڵێین بەرگریی؟ پێشتر پێی دەگوترا وەزارەتی جەنگ، وشەکە دەنگدانەوەی بەهێزتری هەبوو، ئەگەر پشتیوانیی منتان دەوێت و دەتانەوێت کارەکان وەک پێشتر بێت کە هەمیشە لە جەنگەکاندا سەردەکەوتین لاریم نییە کە گۆڕانکاری لە ناوەکەدا بکرێت.

هێشتا نازانرێت کە ئایا دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەتوانێت ئەم گۆڕانکارییە بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس جێبەجێ بکات یان ئەو توانایەی نییە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی لە ناوی ئێستای وەزارەتی بەرگری گرت و دەڵێت، "ئێمە بەرگریمان دەوێت، بەڵام هێرشبردنیشمان دەوێت".

ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە، لە کاتێکدا وەزارەتەکە وەزارەتی جەنگ بوو مانای بەهێزتری هەبوو، ئاشکرایە ئەمەریکا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا سەرکەوتوو بوو. هەروەها لە جەنگی جیهانی دووەمدا سەرکەوت، ئێمە لە هەموو ململانێیەکدا سەرکەوتوو بووین.

هاوکات پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەم زووانە پلانی گۆڕینی ناوی پنتاگۆن بۆ وەزارەتی جەنگ جێبەجێ دەکرێت.

لە ساڵانی (1789) تا (1947) وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بە وەزارەتی جەنگ ناسراو بوو، لە (1949) بە یاسای ئاسایشی نەتەوەیی کە لە (1947) دەرچوو بوو و لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پەسەند کرابوو وەک بەشێک لە رێکخستنەوەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری سەربازی ناوی گۆڕدرا بۆ وەزارەتی بەرگری.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین