سەرۆكی ئازەربایجان: هەوڵی نێوەندگیری نێوان سووریا و ئیسرائیل دەدەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئيلهام عليێف، سەرۆكی ئازەربایجان رایگەیاند، وڵاتەكەی لە هەوڵدایە رۆڵی نێوەندگیری لەنێوان سووریا و ئیسرائیل ببینێت، پێشترین نێوەندگیریمان لەنێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب كردووە.

چوارشەممە (27/ ئاب/ 2025) ماڵپەڕی (عەربیە) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی ئازەربایجان جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، بە پشبەستن بەو پەیوەندییە بەهێزەی لەگەڵ ئیسرائیل و توركیا هەمانە، كە توركیا هاوپەیمانی سەرەكی سووریایە، لە پێناو ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی نێوەندگیری لەنێوان دیمەشق و تەلئەبیب دەدەین.

ئیلهام علێیڤ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، دیداری نێوان بەرپرسانی سووری و ئیسرائیلی بە نێوەندگیری ئازەربایجان بەڕێوەچووە، ئامانجی سەرەكیش قووڵكردنەوەی ئاشاتی و سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل سەرۆكی ئازەربایجان گوتی، ئێمە پێشتر پاڵپشتی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و ئەلئەبیبمان كردووە، هەر دوو وڵات ستایشی هەوڵەكانی ئێمەیان كرد، ئەمرۆش ئێمە ئامادەیین دووبارە هاوكاربین بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئەگەر ئەو دوایەمان لێ بكات.

سەبارەت بە سووریاش علیێڤ باسی لەوەش كرد، ئێمە هاوكاری مرۆیی و پاڵپشتی وزەمان پێشكەشی سووریا كردووە، گازی وڵاتەكەمان بەگوێرەی رێككەوتنی نێوان ئازەربایجان و توركیا و سووریا و قەتەر، كە لە مانگی تەمووزی (2025) واژكراوە دەگاتە سووریا.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەش سەرۆكی ئازەربایجان گوتی، رێككەوتنی ئێستا بۆ گواستنەوەی یەك ملیار و (200) ملیۆن مەتر چوارگۆشەی گازە، بەڵام لەوانەیە لە داهاتوو ئەو بڕە زیاد بكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین