كۆمپانیای ئەپڵ نوێترین جۆری بەرهەمەکانی نمایش دەكات بابەتی گشتی

نوچە نێت

بڕیارە لە ڕێوڕەسمێکدا کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین جۆری مۆبایلی ئایفۆن ، مۆدێلێكی نوێی ئەپڵ وۆچ و چەند بەرهەمێکی تر لە ئەمەریكا نمایش بکات، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، "پێش ڕاگەیاندنی فەرمی، وردەکاریی تایبەتمەندی بەرهەمە نوێیەكانی ئاشکرا ناکات".

ڕۆژی چوارشەممە (2025/8/27) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، ڕۆژی (2025/9/9)  لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە لە کامپی ئەپڵ پارک لە کوپێرتینۆ لە کالیفۆرنیای ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، ئایفۆن (17)، کاتژمێری نوێی ئەپڵ و بەرهەمە نوێکانی دیکە نمایش دەکرێت.

بە گوێرەی داوەتنامەیەکی فەرمی کۆمپانیاکە کە بۆ ڕۆژنامەنووسان نێردراوە دروشمی ڕێوڕەسمەکە، "ترس کەوتووە" دەبێت. وەک کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوە، بە گرنگترین ساتی تەکنەلۆجیا دادەنرێت. جۆش و خرۆێکی زۆر هەیە لە لایەن بەکارهێنەرانی ئایفۆنەوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی جۆری نوێی مۆبایلە دڵخوازەکەیان دەکەن.

هاوکات ڕێوڕەسمەکە بە گەورەترین سەرچاوەی داهات بۆ کۆمپانیای ئەپڵ هەژمار دەکرێت، بەڵام تەنها کات دەریدەخات کە بەکارهێنەران چۆن پێشوازی لە بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیاکە و نرخەکەی دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە (2007/1/9) کۆمپانیای ئەپڵ لە داهێنانێکی نوێدا یەکەمین بەرهەمی مۆبایلی ئایفۆنی ئاشکرا کرد، دواترین بەرهەمەکانیشی لە ڕۆژی دووشەممە (2024/9/9) نمایش کرد کە چەندین گۆڕانکاری گرنگ و زیرەکی دەستکردیشی تێدا بەکار‌هێنا بوو. ئەگەرچی مۆبایلی مۆدێلە جیاوازەکانی ئایفۆن (16) ساڵی ڕابردوو لە کاتی نمایش کردنیدا نرخەکەی سەرووی (2) هەزار دۆلار بوو، بەڵام پێشوازییەکی زۆری لەلایەن بەکارهێنەرانەوە لێکرا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین