ڕابەری نوێی ئێران پەیامەکانی خۆی ڕاگەیاند ئێران

نوچەنێت

ڕێبەری نوێی ئێران سێ پەیامی بۆ ناوخۆی وڵات و دەرەوە نارد، ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژاردنی موجتەبای وەک ڕابەری نوێی ئێران ڕەتکردبووەوە و لە ئێستاشدا هەڕەشەی لێدەکات.

ڕۆژی دووشەممە (2026/3/9) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، دوای نۆ ڕۆژ لە کوشتنی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕابەری پێشووی ئێران، موجتەبا خامنەیی بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە نوێیە دەستنیشان کرا، یەکەم پەیامی ئاشکرای بۆ ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بلاوکردەوە، یەکەم پەیامی بۆ ناوخۆی ئێرانییەکانە، موجتەبا دەڵێت، "کاتی دیموکراتی بەسەرچووە و هەوڵی گونجان بدەن لەگەڵ وڵاتدا".

لە پەیامی دووەمدا موجتەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "سوپای پاسداران و لایەنە هاوپەیمانەکانی لە قۆناغی یەکەمی ئەم جەنگەوە ووردتر و ڕشدترن لەسەر درێژەدان بە رێبازی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران و سیاسەتەکانی".

سێیەمین پەیامی موجتەبا کە دیارترین پەیامە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پەیامێکیان بۆ دەرەوە ناردووە و جەنگ بەردەوامە و پەیامێکی ڕوونی بەرەنگاربوونەوە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەنێرێت.

هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو بوونی کوڕەکەی عەلی خامنەیی لە پۆستی ڕابەری باڵای ئێران قبووڵ ناکرێت و جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەو کەسێک هەڵدەبژێرێت کە پۆستی ڕابەری داهاتووی وڵات وەربگرێت". هاوکات لەسەر هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی ترەمپ ڕایگەیاند، "دەبینین چی ڕوودەدات". وەک ئاماژەیەکیش بۆ کوشتن و بە ئامانج گرتنی موجتەبا لە داهاتوودا سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ڕەنگە بیەوێت چاوی بە باوکی بکەوێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین