تۆماس فریدمان: ئیسرائیل بە هێرشەكانی بۆ سەر غەزە بەرەو هەوڵوەشانەوە دەچێت
نوچەنێت
نووسینى: تۆماس فریدمان
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
ئەگەر ئیسرائیل كۆمەڵكوژی لە غەزە ئەنجام بدات، ئەوە بۆشایەكى بۆ گفتوگۆی مێژوونووسان بەجێهێشت، بەڵام ئەوەی ئێستا بە تەواوی روون بۆتەوە، حكومەتی ئیسرائیل كیانەكەی بەرەو خۆكوژیی و تاوانی كوشتنی فەڵەستینییەكان و كوشتنی برا جووەكانی دەبات.
ئەو جەنگەی ئێستاى ئیسرائیل كە هاووڵاتیانی سڤیل لە غەزە دەكوژێت، پێگەکەى لە جیهان لەناو دەبات، بەبێ رەچاوكردنی ژیانی خەڵكی بێتاوان، هەروەك كۆمەڵگەی ئیسرائیلی رەوەندی جوو لە جیهان هەڵدەوەشێنێتەوە، كە دەیانەوێت لە پاڵ ئیسرائیل بوەستن، تێچووەكەی هەرچییەك بێت، ئەوانەی كە توانای بەرگەگرتن و شرۆڤە یاخود پاساوی ئاراستەی حكومەتی ئیسرائیلییان نامەوە، ئێستا دەیانەوێت خۆیان لە ئیسرائیل دووربخەنەوە.
ئەو گرتە ڤیدیۆیەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەیەك لە باشووری غەزە سەرنجی راكێشام كە بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی لە غەزە ئەو هێرشە بووە كوژرانی (20) كەس، كە پێنیان رۆژنامەنووس بوون لە راگەیاندنە نێودەوڵەتییەكان كاریان دەكرد، كە دوو كەسی دیكەش كارمەندی فریاگوازریی و چەندین كەسی دیكە كوژران، سوپای ئیسرائیلیش جەختی لەسەر جێبەجێكردنی هێرشێك بۆ سەر ناوچەی نەخۆشخانەی ناسر كردەوە، بەبێ ئەوەی ئامانجەكەی دیاری بكات، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوەكەی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی زیان بە هەندێك خەڵك گەیاندووە، فەرماندەی سوپاش داوای لێكۆڵینەوەی دەستبەجێی كردووە.
ناتەنیا بۆ مانەوەی خۆی لە دەسەڵات درێژە بە جەنگ دەدات
ئاشكرایە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەست بە ترس لەو شرۆژەیە دەكات، كە مەبەستم ئەوەیە ئێمە چەند جارێک ئەوەمان گوێ لێبووە؟ راگەیێندراوێكراوێكی كەم وێنەی بڵاوكردۆتەوە تێیدا نیگەرانی خۆی دەربڕیووە، گوتوویەتی، ئیسرائیل لە روودانی ئەو رووداوە كارەساتبارە زۆر نیگەرانە.
جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەوەی ناتەنیاهۆ بە كارەساتی ناوبردووە، ئەنجامی ئەو سیاسەتەی خۆیەتی لە ئەنجامی درێژبوونەوەی جەنگ لە غەزەیە بۆ مانەوەی لە دەسەڵات و خۆپاراستنیەتی لە دادگاییكردنی لە دادگای نێودەوڵەتی و هەر لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی ئیسرائیل كە نەیتوانیووە رێگە لە هێرشی لە ناكاوی بزووتنەوەی حەماس لە حەوتی ئۆكتۆبەر بگرێت.
بۆ ئەوەی ناتەنیاهۆ لە دەسەڵات بمێنێتەوە، پێویستی بە پاڵپشتی وەزیرە راستڕەوە توندڕەوەكانی وەك بەتسەلئیل سیموتریشە، كە لە هەوڵی ئەوەدایە بەشی رۆژئاوا نقومی یەكەی نیشتەجێبوونی جووەكان بكات، بۆ ئەوەی رێگە لە درووستبوونی هەر دەوڵەتێكی فەڵەستینی لەو ناوچەیە بكات، سیموتریش هەوڵی دەركردنی فەڵەستینییەكان لە بەشی رۆژئاوا و غەزە دەدات بۆ رێگەخۆشكردن لەبەردەم جێكردنەوەی ئیسرائیل لەو ناوچانە.
ئیسرائیل بە كردەیی زەبری كوشندەی لە حەماس داوە، وەك هێزێكی سەربازیی زۆربنەی سەركردە باڵاكانی كە پیلانی هێرشی حەوتی ئۆكتۆبەریان داڕشت، كردینە ئامانج و لەناوی بردن، بۆیە بۆ پاساوهێنانەوە بە بەردەوامی ئەو جەنگە پێویستی بە دەستگیركردنی سەركردەكانی خوارەوەش هەیە، كە ئێستا خۆیان لەناو خەڵكی سڤیل شاردۆتەوە.
پاساوی وڵات لە دۆخی جەنگ بۆ زیانی لاوەكی لە كاتی بە ئامانجگرتنی سەركردە باڵاكانی دوژمن كارێكی جیاوازە، بەڵام كوشتن و برینداربوونی دەیان كەس و هەوڵی كوشتنیان بە نموونە بە ئامانجگرتنی جێگری فەرماندەی سوپا، كارێكی زۆر خراپترە.
ئەو فێڵەی كە سوپا بۆ گواستنەوەی سەدان هاووڵاتی غەزە لە بەشێكەوە بۆ بەشێكی دیكە بەكاری دەهێنێت بە پاساوی چۆڵكردنی ناوچەكانی جەنگە، پاشان خانووەكانیان بە شۆفەڵ بەبێ هیچ پاساوێكی راستەقینەی سەربازیی بە پاڵنەری شاراوە وێران دەكات، ئەوەش وایكردووە بە ناچاری ئەو ناوچەیە جێبهێڵن، راگرتنی هاوكاری مرۆیی مایەی شەرمەزارییە، بەو هیوای كە خەڵك ناچار بكەین لە برسان ئەو ناوچەیە جێبهێڵێت.
ئەوە تەنیا كوشتن نییە، بەڵكوو خۆكوشتن و كوشتنی براكانە، ئیسرائیل ئێستا خەریكە بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت و دەبێت بە وڵاتێكی بێزراو، ئەوەش گەیشتۆتە ئاستێك ئیسرائیلییەكان بیر لەوە بكەنەوە بەرلەوەی بە زمانی عیبری بیربكەوە لەكاتی گەشت دەرەوە دووجار بیربكەنەوە.
ئەوانە لە هەموو جیهان هەواڵی ئەم دوایەن: بدواى رێگرى لە چوونى کۆمەڵێک منداڵى جوو لە فەرەنسا بۆناو پارکێک بەڕێوبەری پاركە بە تۆمەتی دەستگیركرا، لە دوای ئەوەی بنیامین ناتەنیا سەرۆك وەزیرانی ئوستراڵیای بەلاواز وەسف كرد، ئوستراڵیا وەڵامی دەداتەوە و وەزیرێكی ئەو وڵاتەش دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هێزی كوشتنی خەڵكی تێكەڵ كردووە.
لە لایەکى دیکەوە رێگە نەدرا كەشتییەكی سەر بە كۆمپانیای مانۆ ماریتایم لە دوورگەی سیرۆسی یۆنانی لەنگەر بگرێت، كە (1600) كەسی تێدابوو، خۆپیشاندەران رێگەیان نەدا، ئەوە بیرخستنەوەی گەورەبوو، كە ئەمرۆ گەشتیارانی ئیسرائیل تەنیا لەبەر پاسەپۆرتەكەیان رێگەیان پێ نادرێت.
ئێستا جیهان دەزانێت جیاوازی لەنێوان جەنگێك لە پێناو مانەوەی دەوڵەتی جوو و جەنگێك لە پێناو مانەوەی سیاسی سەرۆك وەزیرانەكەی بكات، چونكە جیهان ناتوانێت چاو لەو لایەنە بپۆشێت، وەك چەند مانگێك چاوپۆشی كرد، گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی فەڵەستین لە غەزە، ئەنجامێكی حەتمی ئەو جەنگەیە كە ئیسرائیل هیوایە و هەوڵ دەدات حەماس لە غەزە دووربخاتەوە و هێزێكی ئاشتی پارێزی عەرەبی بە هاوكاری دەسەڵاتی فەڵەستین لە غەزە جێگیر بێت، دەسەڵاتی فەڵەستینی دانی بە ئیسرائیل داناوە، دەتوانێت ببێتە هاوبەش لە چارەسەری دوو دەوڵەتی.
ئێستا روون بۆتەوە كە ناتەنیاهۆ رێگە نادات حەماس یاخود دەسەڵاتی فەڵەستین حكومی غەزە بكەن، ئەو جەنگە زیاتر حەقیقەتی روون بۆتەوە، جەنگی فراوانكاری ئیسرائیلە لە بەشی رۆژئاوا بۆ غەزە، یۆیە زۆرێك لە جیهان پێیانوایە رۆژانە دەیان هاووڵاتی فەڵەستینی دەكوژرێت، ئەو جەنگەش دادپەروەرانە نییە، بەڵكوو هەوڵە بۆ هێشتنەوەی ئیسرائیل و دۆزینەوەی هاوبەشێكی باشتر لە دەسەڵاتی فەڵەستینی، ئەوەش هەوڵێكە بۆ گرەنتی نەبوونی هاوبەشێكی فەڵەستینی بۆ ئیسرائیل لە غەزە.
ئەنجامەكەی ئەوەیە مایەی سەرسوڕمان نییە كە ئیسرائیل ئەو ژمارە زۆرەی دۆستەكانی لە جیهان لە دەست بكات، ئەوە جگە لەو وڵاتە هەرێمیانەی كە ئەگەر هەبوو ببن بە هاوبەشی، كە یەكێك لەوانە سعوودیە بوو، كە بۆیان روون بۆوە، پرسی كوشتنی براكانیان ئەگەر بەو جۆرە بەردەوام بێت ئەوا لە داهاتوو دەبێتە هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەكی زۆری پەرستگای ئەو جووانەی ئێستا هەست بە پێویستی دەزانن لەسەر حەق و ناحەق لە پاڵ ئیسرائیل دەوەستن، ئەگەر هەیە بۆنەكانیان هەڵوەشێننەوە، ئەوانەشى كە بەرگەی ئەو كارە نامرۆیانەی ئیسرائیل لە غەزە ناگرن، بەتایبەت كاتێك دەبینن سەدان هەزار ئیسرائیلی لە شەقامەكان دژ بەو كارانەن، پاشەکەشە لە پاڵپشتى ئیسرائیل دەکەن.
ئەو كارانە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی حزبی دیموكرات لە لای ئەو كەسانەی كە ترسیان لە تەحدای گرووپە كاریگەرەكانی فشار (ئایباك) هەیە، كە دەبێتە هۆی لە دەستداری پاڵپشتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندی نەیارە كۆمارییەكانیان، ئەوانەش توانای بەرگە گرتنی ئەو دۆخەیان نییە.
بەداخەوە ئەوە خۆكوشتنێكی جیۆسیاسییە وەك پێموایە، دەبێتە خۆشتنێكیش بە هاوكاری تەنیا کەسێک، هەر ئەو كەسەشە توانای راگرتنی هێرشەکانى ناتەنیاهۆى هەیە، ئەویش سەرۆك ترەمپە، هیوادارم من هەڵەبم، بەڵام ترسم هەیە، وەك ڤلادیمێر پوتین ترەمپی هەڵخەڵەتاند بۆ ئەوەی دەستبەرداری راگرتنی جەنگ بێت لە ئۆكراینا، لەبری ئەوە وەهمی ئاشتی گشتیر، ناتەنیاهۆش ترەمپی هەڵخەڵتاند بۆ راگراتنی جەنگ لە غەزە، كە لەبری ئەو گراتنە سەركەوتنی گشتگیرە كە ناتەنیاهۆ خەونی پێوە دەبینێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment