سەرۆک کۆمارى ئێران: ئامادەین لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆ بکەین ئێران

نوچەنێت

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران لە کۆبوونەوەى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، لەسەر بنەماى داننان بە مافە ئەتۆمییەکانمان، ئامادەین بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆ بکەین.

ئەمرۆ  دووشەممە (یەکى ئەیلوول /2025) ماڵپەڕى (میدل ئیست نیوز) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى سەرۆکایەتى ئێران بڵاوى کردەوە، مەسعوود پزیشکیان لە کۆبوونەوەى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزى لووتکەى شەنگەهاى بۆ هەماهەنگى لە چین، سەبارەت گفتوگۆ ئەتۆمییەکان پزیشکیان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئێران دەستى بە دانوستاندن و هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسى نێودەوڵەتى بۆ وزەى ئەتۆمى لە چوارچێوەیەکى نوێ کردووە، ئامادەشین گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر بنەماى مافە ئەتۆمییەکان بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران بکەین و بگەینە چارەسەرێک کە لە قازانجى هەر دوولامان بێت.

پزیشکیان سەبارەت بە تورکیاش ئاماژەى بە زیادبوونى ئاڵوگۆڕى قەبارەى بازرگانى و ئابوورى نێوان تورکیا و ئێرانى کردووە، کە پێویستى بە ئاسانکارى هەماهەنگى بانکى و گومرگییە، بۆ ئەوەش ئامادەیى خۆى نیشان داوە، کە بەربەستەکانى بەردەم فراوانکردنى ئەو هەماهەنگییە لابدات، سەرۆک کۆمارى ئێران ستایشى هەڵوێستى تورکیا کرد، لە بەرانبەر پچڕانى پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

 لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، ئێمە پاڵپشتى رێککەوتنەکانى ئەرمینیا و ئازەربایجان دەکەین، بەڵام دژى هێزى دەرەوەى هەرێمین لە ناوچەى قەوقاز.

سەبارەت بە سووریاش سەرۆک کۆمارى ئێران گوتى، لەگەڵ تورکیا هەڵوێستمان لەسەر یەکپارچەیى خاکى سووریا و سەقامگیرى سیاسى لە عێراق هاوشێوەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین