ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی نیۆرانیۆم لە سووریا دەدۆزیتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمیی، كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، لە راپۆرتێك بۆ وڵاتانی ئەندام جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ژمارەیەكی زۆری پارچەی یۆرانیۆمی سرووشتیان لە یەكێك لەو سێ شوێنەی سووریا دۆزیتەوە، شیكارییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن ئەو یۆرانیۆمە لە ئەنجامی دەستكاریی كیمیاویی بەرهەم هاتووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (دووی ئەیلوو/2025) ماڵپەڕی (كاردیل) بڵاوی كردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمیی راپۆرتێكی داوەتە ئەندامەكانی تێیدا روونی دەكاتەوە، كە لە سووریا شوێنەواری یۆرانیۆمیان دۆزیتەوە، ئەوەش دوای پشكینی ئەو باڵەخانەیە بووە، كە لە (2007) ئیسرائیل بۆردوومانی كردووە، لە راپۆرتەكە هاتووە، ئاژانەسەكە هەوڵی داوە بگات بە كاتی بەرهەمهێنانی كۆتایی، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی نوێ بوو كە لە ساڵی رابردوو دەستی پێكردووە، توانیوویەتی لە سێ شوێن نموونە بدۆزێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەكە ژمارەیەكی زۆر پارچەی یۆرانیۆمی سرووشتیان دۆزیتەوە، كە ئەوەش بە واتای ئەوە دێت، هێشتا یۆرانیۆمەكان نەپێندراون، سەبارەت بە دەسەڵاتدارانی ئێستاش لە راپۆرتەكە هاتووە، كە دەسەڵاتدارانی حكومەتی ئێستای سووریا ئاماژەیان بەوە كردووە، هیچ زانیارییەكیان لانەبوو، شرۆڤەی بوونی ئەو پارچە یۆرانیۆمانەی پێ بكرێت.

سەبارەت بە هەماهەنگییەكانی حكومەتی نوێی سووریاش ئاماژانسەكە باس لەوە دەكات، حكومەتی نوێی سووریا رێگەی داوە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە مانگی حوزەیرانی (2025) جارێكی دیكە سەردانی شوێنە دیاریكراوەكان بكات.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتووە، لە كۆبوونەوەی رافائیل گرووسی، سەرۆكی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا، دەسەڵاتدارانی دیمەشق رەزامەندیان نیشانداوە بە تەواوی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسەكە بكەن بۆ چارەسەری چالاكییە ئۆتۆمییەكانی دەسەڵاتدارانی پێشووی ئەو وڵاتە.

هەرچەندە بەشار ئەسەد، سەرۆكی پێشووی سووریا جەختی لەسەر ئەوە كردبۆوە، كە لە دێزور بارگایەك هەبوو، بۆ بنكەی سەربازیی بوو، بەڵام ئاژانسەكە لە (2011) گەیشتە ئەوەی كە بەڵگەی بەهێز ئەوەیە كووریەكی نهێنێ تێدا درووستكراوە، پێویستە دەسەڵاتدارانی دیمەشق رایبگەیێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین