ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی لوتکەی هاوکاریی شەنگەهای لە چین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرکردەکانی چین، ڕووسیا، کۆریای باکوور و ئێران لە پەکین کۆدەبنەوە بۆ نمایشێکی سەربازی گرنگ وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەک بۆ هێزەکانی ڕۆژئاوا، ئەمەریکاش هۆشداری دەدات.

ڕۆژی سێشەممە (2025/9/2) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێنبڵاویکردەوە، شی جینیینگ، سەرۆکی چین خۆی ئامادە دەکات بۆ نمایشکردنێکی تەواو جیاوازی سەربازانی وڵاتەکەی لەگەڵ نیشاندانی هێزی سەربازی.

بڕیارە بەیانی چوارشەممە لە شەقامێکی سەرەکی پەکین کە شەقامی ئاشتی هەمیشەیی بووە نمایشێکی سەربازی گرنگ ئەنجام بدرێت کە تیایدا چەکی پێشکەوتوو، مووشەکی ئەتۆمی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ژێر ئاوی نمایش دەکرێت.

هەریەکە لە شی جینیینگ، سەرۆکی چین، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەی ڕێوڕەسمەکە دەبن. ئەمە یەکەم هەنگاوی بەم شێوەیە دەبێت لە نێوان ئەم وڵاتانەدا و واشنتۆن هۆشداری دەدات لەم هەنگاوی یەکگرتنە دژی وڵاتەکەیان.

سەرکردەکانی ڕۆژئاوا کە ئامانجیانە گوشارەکان لەسەر پوتین زیاد بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بارودۆخەکە زۆر گرنگە و ئەوان لە نزیکە چاودێری هەنگاوێکی لەمشێوەیە دەکەن و چاودێرانی سیاسی لە ڕۆژئاوا، ئێران، کۆریای باکوور، چین و ڕووسیا بە بەشێک لە هاوپەیمانێتییەکی دژە ئەمەریکی ناودەبەن. 

ڕۆژی یەکشەشەممە (2025/8/31) لەسەر پێشنیاری سەرۆکی چین لوتکەی هاوکاری شەنگەهای لە شاری تیانجین بەڕێوەچوو. ئەم لوتکەیە گەورەترین لوتکەبوو لە مێژووی رێکخراوی هەماهەنگی شەنگەهای، سەرکردەکانی زیاتر لە (20) وڵات و سەرۆکی (10) ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین