میسر و توركیا رێككەوتنی ئابووری لەگەڵ چین واژۆ دەكەن ئابووری جیهان

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

لە پەراوێزی لووتكەی رێكخراوی شەنگەهای  هەریەك لە میسر و توركیا  بە جیا رێككەوتنی ئابووریان لەگەڵ چین لە كەرتی وزەی نوێ و پاكردنەوەی ئاو واژۆ كرد.

مستەفا مەدبولی، سەرۆكی حكومەتی میسری لە پەراوێزی چالاكییەكانی لووتكەی شەنگەهای لەگەڵ بزنسمانانی چین كۆبۆوە، لەوانە چین نی، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەندازیاریی وزەی چینی، رێككەوتن لەسەر پلانی وەبەرهێنان بە بڕی یەك ملیار دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو لە میسر، پڕۆژەكانی ئەو وەبەرهێنانە بۆ پاككردنەوەی ئاو و وزەی پاكە. 

لە ساڵی (2009) ئەو كۆمپانیایە چالاكییەكانی لە میسر دەستپێكردووە، كە بارەگاكەی لە قاهیرەیە تاوەكوو ئێستا (14) پڕۆژەی دەست پێكردووە.

مستەفا مەدبولی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە میسر پلانی هەیە لە پێنج ساڵی داهاتوو رۆژانە (10) ملیۆن مەترچوارگۆشە ئاوی پاك بەرهەم بهێنێت، دواتریش تواناكانی ئەو بڕە بۆ یەك ملیۆن و (400) هەزار مەتری رۆژانە بەرزبكاتەوە، ئامانجی میسر ئەوەیە لە كۆتایی ببێتە خاوەنی گەورەترین ئابووری لە باكووری ئەفریقیا و بڕی وەزی ئاوی پاك بگەینێتە (30) ملیۆن مەتر چوار گۆشە.

چین بە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی دادەندرێت، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دەرەوەی میسر وەبەرهێنانی چین لەو وڵاتە دەگاتە سێ ملیار دۆلار.

لە لایەكی دیكەوە كۆمپانیا توركییەكان چەند گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیا چینییەكان واژۆكردووە، بانكی پەرەپێدانی حكومەتی توركیا رایگەیاند، بە بڕی دوو سەد ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی رێككەوتنی لەگەڵ بانكی ئاسیایی بۆ وەبەرهێنان لەبواری ژێرخان واژۆكردووە، ئەو بانكە بارەگاكەی دەكەوێتە پەكین، ئامانجی توركیا لەو رێككەوتنە بەهێزكردنی بواری ژیگە و ئەلیكترۆنیە.

لە راگەیێندراوێكی جیاوازدا، كۆمپانیا بەڵێندەرایەتی چینی جەخت لەسەر پێدانی گرێبەستێكی بواری ئەندازیاری و كڕین و بیناسازی و پێكهاتە و بەگەڕخستن لەگەڵ دامەزراوەی نەوتی توركی بۆ یەكەی بەرهەمهێنانی نوێ لە گێڵگەی گازی سەكاریا لە دەریای رەش دەكاتەوە.

پەیوەندییە ئابوورییەكانی چین و توركیا بەهێزە، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دەرەوەی چین لە ساڵی رابردوو قەبارەی بارزگانی نێوانیان گەیشتۆتە (42) ملیار و (88) ملیۆن دۆلار، لەو بڕە هەناردەی چین بۆ ئەمەریكا بڕەكەی (38) ملیار و (11) ملیۆن دۆلارە، بڕی هاوردەشی لە توركیا چوار ملیار و (77) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك ئاڵۆزی نێوانیان، بەڵام زیانی بە پەیوەندییە ئابوورییەكان نەگەیاندووە، لە مانگی تەمووزی ساڵی (2024) كۆمپانیای (BYD) چینی بۆ درووستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بە بەهای یەك ملیار دۆلار لە كارگەی درووستكردنی ئۆتۆمبێل لە توركیا وەبەرهێنانی كردووە، بەڵام لەدوای سێ مانگ پەكین ناكۆكی لەگەڵ رێكخراوی بازرگانی جیهانی هەبوو، كە دوای ئەوەی ئەنقەرە بە رێژەی لە (40%) باجی بەسەر هاوردەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە چین سەپاند، سەرەڕای ئەو ئاڵۆزیە، گرێبەستە نوێكان دەری دەخەن كە هەردوولا بەردەوامن لە فراوانكردنی هەماهەنگی ئابووریان.

سەرچاوە: ماڵپەڕی كاردیل

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین