وەزیری وزەی ئێران: كشانەوەی ژمارەیەك بەڵێندەری چینی بۆتە هۆی كەمی كارەبا
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وەزی ئێران رایگەیاند، پاشەكشەی ژمارەیەك بەڵێندەر، كە هەندێكیان چینین بۆتە هۆی لەكاركەوتنی هەندێك توانای وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، دەشڵێت، ئیسرائیلی زیانی زۆری بەو كەرتە گەیاندووە، بەڵام پێشتر بڵاومان نەكردۆتەوە.
وەزیری وزەی ئێران لەبەردەم پەرلەمانی رایگەیاند، سەبارەت بە كەمبوونەوەی كارەبا و ئاو هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پاشەكشەی ژمارەیەك بەڵێندەری بیانی لە ئێران دەگەڕێتەوە، كە بەشێك لەو بەڵێندەرانە چینین، ئەوەش بۆتە هۆی كەبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی كارەبا.
سەبارەت بە هۆكاری جێهێشتنی ئێرانیش ئابادی دەڵێت، جیهێشتنی ئەو بیانیانە هۆكارەكەی لای هەمووان روونە، تەنانەت لای ئەو چینیانەی كە ئێرانیشنیان جێهێشتووە، لە ئەنجامی ئەوەش ژمارەیەكی زۆر وێستگەی كارەبا لە ئەنجامی نەبوونی پسپۆڕی تایبەت تووشی كێشەبوونە.
دەربارەی چارەسەرییەكانیش وەزیری وزە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە وەزارەتەكەی، بڕیاری داوە لەدوای كشانەوەی كۆمپانیا چینییەكان بە كەرتی تایبەت ئەو شوێنانە پڕبكاتەوە.
عەباس ئابادی سەبارەت بە كەرتی وزە دەڵێت، كاتێك حكومەتی پزیشكیان ئەركەكانی لە حكومەتی پێشوو وەرگرتووە، كۆگاكان خاڵی بوون، پیشەسازی وەستا بوو، كاتێكیش لە حكومەتی ئیبراهیم رەئیسی وەزیری پیشەسازیی و بارزگانی بوو، هەستم كرد دۆخەكە زۆر خراپە، كارگەكان لە كاركەوت بوون، بەهۆی ئەو دۆخە خواستی قبووڵكردنی پۆستی وەزیری وزەم لە حكومەتی پزیشكیان نەبوو.
عەلی ئابادی بەر لەوەی بێتە ناو سیاسەت لە سوپای پاسداران بووە، لە (2023 و 2024) لە حكومەتی ئیبراهیم رەئیسی وەزیری پیشەسازی بوو، لە (2009 تاوەكوو تەمووزی 2023) بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای (مبنا) بوو، كە لە لیستی سزادراوەكانی ئەمەریكا بوو.
سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەو هێرشانە زیانی بەر هێڵەكانی گواستنەوەی وزە گەیاندووە، ئیسرائیل هێڵەكانی وێران كردووە، بەڵام من ئەوەم ئاشكرا نەكردبوو، لەو دانیشتنەی پەرلەمانیش بەهۆی ئەوەی بە ئاشكرا بوو، وردەكارییەكانمان نەخستەڕوو.
لە (84 بۆ 85%)ی كارەبای ئێران لە رێگەی ئەو وێستگانەوە بەرهەم دێت، كە پشت بە گازی سرووشتی دەبەستن، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوو چەند تەقینەوەیەك لە هێڵەكانی گاز روویدا، لە (2024/2/14) دوو تەقینەوە لە هێڵی سەرەكی گواستنەوەی گاز لە باشوورەوە بۆ باكوور روویدا، كە ترسی لای دانیشتوان درووستكرد، یەكێك لە پارێزگاری جیهار بوو، ئەوەی دیكە پارێزگای فارس، كە خەڵك ناچاربوو ماڵەكانیان جێبهێڵن، جەواد ئەوجی، وەزیری نەوت جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە ئەو كردەیە تیرۆرستی بووە و ئیسرائیل بەرپرسیارە.
وەزیری وزەی ئێران لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی بەڵێنی دا، كە پچڕانی رۆژانەی كارەبا كاتی تییە، لەو نزیكانە كۆتایی دێت، حكومەتی پزیشیكان كار لەسەر فراوانكردنی پشبەستن بە وزەی خۆر دەكات، بۆ ئەم وزەیەش لە كۆتایی ئەم ساڵ حەوت هەزار میگاوات تێدەپەڕێنین، كە لە سەرەتای كاتری ئەو حكومەتە نەگەیشتبووە (1250) میگاوات.
بەقسەی عەباس ئابادی پلەكانی گەرما هۆكاربووە بووە بۆ زیاد بەكارهێنانی كارەبا، كە ئەمساڵ (1.5) پلە لە ساڵانی رابردوو گەمتر بووە.
قەیرانی كارەبا لە كاتێدایە زۆربەی كەرتە ئابوورییەكان تووشی بەربەستی بەرهەمهێنان و زیانی بەرهەمەكانیان بوونە، لە پاڵ ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانە و خزمەتەگوزارییە بنەڕەتییەكانی وەك كەرتی تەندروستی كردووە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی میدل ئیست نیوز
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment