لێكزیكبوونەوەی توركیا لەگەڵ خەلیفە حەفتەر كاریگەری لەسەر یۆنان درووست دەكات
نوچە نێت
وەرگیڕانی: ئیسماعیل تەها
لە هەنگاوێكی دیپلۆماسیدا توركیا رایگەیاند، كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە رۆژهەڵاتی لیبیا دەكاتەوە" بە گوتەی رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ئەو هەنگاوەی ئەنقەرە دانپێدانانی فەرمییە بە حكومەتی كودەتایی خەلیفە حەفتەر، یۆنانیش ئەو هەنگاوەی توركیا بە لاوازكردنی هەڵوێستی خۆی شرۆڤە دەكات.
هێزەكانی حەفتەر كۆنتڕۆڵی رۆژهەڵاتی لیبیایان كردووە، ئەوەش وای كردووە ئەو جووڵانەی توركیا بەو ئاراستەیە گۆڕانكار بێت لە سیاسەتی توركیا بەرانبەر دۆخی سیاسی ئەو لیبیا.
ئاڤێ ئەشكەنازی، پەیامنێری رۆژنامەی مەعاریف پرسیاری ئەوە دەكات، ئایا ئەو هەنگاوی ئەم دوایەی توركیا بە واتای گەڕانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نایەت؟ ئەو هەنگاوە دراماتییكەیە لە گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سووریا لەگەڵ كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بە پاڵپشتی ئەنقەرە بۆ گرووپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان كەمتر نییە.
ئەو جووڵەی توركیا بە بەشێك لە ستراتیژی توركیا دادەندرێت بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چوارچێوەی هەوڵە فراوانەكانی توركیا بۆ زیندووكردنەوەی هەژموونی مێژوویی خۆی.
ئەو دەستپێشەخەرییە پەیوەست دەبێتەوە بە ناوی "نیشتیمانی شین"، كە ئامانج لێی كۆنتڕۆڵكردنی رووبەرێكی فراوانە لە دەریای ناوەند و گۆشەگیركردنی هەریەك لە یۆنان و قوبرسە.
رۆژنامە ئیسرائیلییەكە باس لە رۆڵی توركیا لە ململانێی لیبیا دەكات و پێیوایە ئەو جەنگەی نزیكەی (20) ساڵە لە لیبیا هەیە توركیا رۆڵی دیاری لە ئاراستەی ململانێكە هەبوو، لە رێگەی دەستوەردانی سەربازییەوە هاوسەنگی هێزی گۆڕی.
هەندێك لە چاودێرانی سیاسیش حكومەتی لیبیا كە توركیا پشتیوانی دەكات، بە حكومەتێكی قەیومی توركی دەزانن، ئەنقەرە بەرەنگاری هێزە عەلمانییە میانڕەوەكان بۆوە، كە خەلیفە حەفتەر سەركردایەتی دەكرد و لە لایەن ئەمەریكا و رووسیا پاڵپشتی لێدەكرا، ئەو جەنگە لەنێوان هەردوولایەن نزیكەی شەش ساڵی خایاند، لە مانگی ئایاری (2014 تاوەكوو مانگی تشرینی یەكەمی 2020) بەردەوام بوو، كاتێك هێزەكانی خەلیفە حەفتەر نزیبوون لەوەی جەنگەكە لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلا بكەنەوە، توركیا هاتە ناو جەنگەكە و تەرازووی هێزی لەبەرژەوەندی هاوپەیمانەكانی گۆڕی.
زیادبوونی خواست
لە راپۆرتەكەی رۆژنامەی مەعاریف جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە رێگەی زنجیرەیەك پەیوەندی توركیا دەستی بە كردنەوەی كەناڵەكانی لەگەڵ بەرەی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی لیبیا كرد، كە بریتی بوو لە سەردانە بەردەوامەكانی دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانەی توركیا لە تەرابلس بۆ بەنغازی و پاشان بانگهێشتی فەرمی عەقیلە ساڵح، سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا كە لە مانگی ئابی (2022) سەردانی مستەفا شەنتوب، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا.
لە سەرەتای (2025) پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و بەرەی حەفتەر گۆڕاكاری جۆری بەسەرداهات، سەدام حەفتەر، فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی لیبیا سەردانی توركیای كرد، چاوی بە هەریەك لە سەلجوق بەیرەقدارئۆغلۆ، فەرماندەی توركی و یەشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیا كەوت، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی سەربازیی نێوانیان كرد.
لە هەنگاوێكدا كە بەلای چاودێران جۆریی بوو، بەتایبەت ئەنقەرە پارێزگاری لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ تەرابلسیش كردووە، توركیا كردنەوەی كۆنسوڵخانەی لە بەنغازی راگەیاند، كە هاوكات بوو لەگەڵ سەردانی ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا "میت" و كۆبوونەوەی لەگەڵ حەفتەر.
نووسینگەی راگەیاندنی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە (2025/8/25) رایگەیاند، ئیبراهیم دیداری كالن و حەفتەر لە بارگەكای سەركردایەتی گشتی لە ناوچەی رەجمە بەڕێوەچوو، لەو دیدارەدا گفتۆگیان لەسەر رێگەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسی كردووە، كە كاریگەری لەسەر بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی دەبێت، لە پاڵ ئەوانەشدا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی دوولایەنەی نێوانیان كردەوە.
لە راگەیێندراوەكە باسی لە بەرەوپێچوونی پەیوەندییەكانی هەردوولا كردووە، كە گفتوگۆیان لەسەر میكانزمی هەماهەنگی هاوبەش كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگەرییە ئەمنییەكان لە پێشی هەموویانەوە دۆسیەی كۆچ.
لە راپۆرتەكە هاتووە هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگی زیاتر دەربڕیووە، كە بە جۆرێك بێت، لایەنی ئاسایشی كلاسیكی تێپەڕێنێت، بۆ ئەوەی بوارە جۆراوجۆرەكانیش بگرێتەوە.
رۆژنامەی مەعاریف پێیوایە، كردنەوەی كۆنسوڵخانەی توركیا لە رۆژهەڵاتی لیبیا داننانە بە حكومەتی حەفتەر، ئامانجیش لەو كارەی ئەنقەرە بەهێزكردنی رێككەوتنی دەریایی واژۆكراوە لەگەڵ حكومەتی رۆژئاوای لیبیا، كە بە گوێرەی ئەم رێككەوتنە سنوورە دەریاییەكانی هەردوو وڵات دیاریكراوە، كە بە گوێرەی ئەو رێككەوتنە رێڕەوێكی دەریایی راستەخۆ لەنێوان توركیا و لیبیا درووست دەبێت، ئەوەش دەبێتە پچڕاندنی دەریایی نێوان قوبرس و یۆنا، كە بە كردەیی هەدووكیان گۆشەگیر دەكات.
گەڕانەوەی تاج
های ئیتان كۆهین یانرۆجاك، پسپۆڕی كارروباری توركیا لە ناوەندی دەیان لە زانكۆی تەلئەبیب دەڵێت، من ئەو هەنگاوەی توركیا ناو دەنێم، " گەڕانەوەی تاج بۆ شوێنی خۆی"، پاشان روونی دەكاتەوە، كە توركیا لە جەنگی نێوان ساڵانی (1912 و 1919) لە لیبیا ئامادەبوو، لە دیدی توركیا ئەو گەڕانەوە بۆ تەرابلس واتا بەدیهێنانی دیدی "نیشتیمانی شینە"، كە واتای فراوانكردنی دەسەڵات لە دەریای ناوەند دەگەینێت.
یانرۆجاك دەشڵێت، راستە رێككەوتنی واژۆكراوی سنووری دەریایی لە نێوان توركیا و حكومەتی رۆژئاوایە، بەڵام دانپێدانانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەو حكومەتە وەك نوێنەرێكی شەرعی وڵات و رێككەوتنەكەش دانپێدانی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، كە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی لیبیاش دەگرێتەوە.
ئاڤێ ئەشكەنازی دەڵێت، توركیا لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوە هەوڵدەدات هەژموونی خۆی لە لیبیا بەهێز بكات و گرەنتی دابینكردنی رێڕەوێكی ستراتیژیی دەریایی بۆخۆی بكات، بتوانێت كۆنتڕۆڵی جووڵەی گاز و نەوت لە رێگەی هێڵەكانی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا و ئەوروپا بكات.
بەگوێرەی ئەشكەنازی ئەو جۆڵەیە تەنیا ئابووریی توركیا بەهێز ناكات، بەڵكوو توركیا دەگێڕێتەوە بۆ پگەكەی وەك هێزێكی هەرێمیی كاریگەر.
رۆژنامە ئیسرائیلییەكە باسی لەوەش كردووە، ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بەوە دەكەن، كە پەرلەمانی لیبیا یاداشتی لێتێگەیشتنی دەریایی نێوان توركیا و لیبیا پەسەند دەكات، نیگەرانی فراوانی لە لیبیا درووست كردووە، دەزگا راگەیاندنەكانی یۆنان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، سەردانی كاڵن بۆ بەنغازی خاڵی گۆڕانكارییە لە ستراتیژیەتی توركیا و ئاماژەیەكیشە بۆ نزیكبوونەوەی حەفتەر و ئەنقەرە.
لە دیدی ئەسینیا رەزامەندی پەرلەمانی لیبیا لەسەر یاداشتی تەرابلس و ئەنقەرە، دەبێتە لاوازكردنی هەڵوێستی یۆنان لە رەتكردنەوەی ئەو رێككەوتنە، چونكە پێیوایە ئەو یاداشتە نایاسایی و ناشەرعیە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment